ده‌گوترێ به‌ر له ماركس وه‌ك ئێسته بیرمان له ئابوورى نه‌ده‌كرده‌وه، به‌ر له داروین وه‌ك ئێسته بیرمان له گه‌شه‌سه‌ندنى بوونه‌وه‌ران و پۆلێنكردنیان نه‌ده‌كرده‌وه، به‌ر له فرۆیدیش وه‌ك ئێسته بیرمان له سێكس نه‌ده‌كرده‌وه.
مه‌رج نییه بیركردنه‌وه‌ى ئه‌وان له‌باره‌ى ئابوورى و بوونه‌وه‌ر و سێكس ته‌واو راست و دروست بن، به‌ڵام توانییان بیركردنه‌وه بگۆڕن و مه‌عریفه‌ى ئێمه پێش بخه‌ن تا به‌شێوه‌یه‌كى قووڵتر بیر بكه‌ینه‌وه.
لێره‌دا له‌باره‌ی "گاستۆن باشلا‌ر"یش ده‌توانین هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندن دووباره بكه‌ینه‌وه و بڵێین، "ئێمه به‌ر له باشلا‌ر وه‌ك ئێسته بیرمان له "شوێن" نه‌ده‌كرده‌وه، به‌تایبه‌تى ئه‌و پانتاییانه‌ى هۆگریى مرۆڤ له خۆ ده‌گرێت و تێیدا ده‌حه‌وێته‌وه.
به‌رله‌وه‌ى باس له كتێبه‌كه‌ى گاستۆن باشلا‌ر بكه‌ین كه به ناوى "ستاتیكاى شوێن" نووسیویه‌تى، پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه باشلا‌ر به یه‌كێك له فه‌یله‌سووفانى فڕه‌نسى داده‌نرێت له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، ئه‌و له ساڵى 1884 له دایك بووه و له ساڵى 1962 كۆچى دوایى كردووه.
سه‌ره‌تا وه‌ك فه‌یله‌سووفێكى بوارى زانسته‌كان ناسرا و زۆر بایه‌خى به زانستى فیزیا و كیمیا داوه، به‌ڵام دواتر به هه‌موو ئه‌زموونه‌كه‌یه‌وه له بوارى زانسته‌كان و فه‌لسه‌فه‌وه، ڕوو له لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌ده‌بى ده‌كات. له‌م بواره‌شدا "ستاتیكاى شوێن" یه‌كێكه له كتێبه به‌ناوبانگه‌كانى گاستۆن باشلا‌ر، ته‌نانه‌ت ئه‌م كتێبه سه‌رچاوه‌ى ئیلهام بووه بۆ چه‌ندان فه‌یله‌سووف و ره‌خنه‌گرى ئه‌ده‌بى و ته‌واوى ئه‌دیبان.
ئه‌و كتێبه له 10 به‌ش پێكهاتووه، هه‌موویان تایبه‌تن به‌و شوێنانه‌ى راسته‌وخۆ به‌ریان ده‌كه‌وین و به‌سه‌ریان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ر له هه‌موویان "ماڵ"، "ژێرزه‌مین"، "سه‌ره‌وه‌ى ماڵ"، "قاڵدرمه"، "سووچه‌كان"، "چه‌كمه‌جه" ، "كه‌نتۆرى جل"، "گه‌ردوون"، "هێلانه"، "ناوه‌وه" و "ده‌ره‌وه".
ره‌نگه به‌شى یه‌كه‌م و دووه‌مى كتێبه‌كه له هه‌موو له به‌شه‌كانى تر گرنگ بن و بنه‌ماى تێگه‌یشتنى باشلا‌ر بن بۆ هه‌موو شوێنه‌كانى تر، له‌م دوو به‌شه‌دا باشلا‌ر باس له ماڵ ده‌كات "به‌هه‌موو ئاڵۆزییه‌كانى چه‌مكه‌كه". باشلا‌ر وه‌ك پانتاییه‌ك بۆ حه‌وانه و هۆگربوون، وه‌ك پانتاییه‌ك بۆ خه‌وبینین پێناسه‌ى "ماڵ" ده‌كات.
له به‌شى دووه‌مدا باس له دیالیكتیكى ماڵ و ده‌ره‌وه‌ى ماڵ ده‌كات كه مه‌به‌ستى له "ده‌ره‌وه‌ى ماڵ" گه‌ردوونه، به‌بڕواى باشلا‌ر ده‌ركه‌وتنى دژایه‌تییه‌كانى نێوان ماڵ و گه‌ردوون له وه‌رزى زستان ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و پێی وایه زستان كۆنترین وه‌رزه‌كانه، له زستاندا له به‌رانبه‌ر ساردییه‌كانى ده‌ره‌وه، گه‌رمى ناوه‌وه‌ى ماڵ زه‌قتر ده‌بێته‌وه و وا ده‌كات مرۆڤ هه‌ست به هۆگربوون بكاته‌وه. زستان سڕینه‌وه‌ى ده‌ره‌وه‌یه، ماڵ دنیایه‌كى بچووكه بۆ خه‌وبینین. لێره‌دا باشلا‌ر بۆ پاڵپشتى بیرۆكه‌كه‌ى نموونه به‌چه‌ندان تێكستى مه‌زن ده‌هێنێته‌وه.
یه‌كه‌م نموونه‌ى باشلا‌ر "فیردۆسه دروستكراوه‌كان"ى بۆدلێره، بۆدلێر كه به یه‌كێك له شاعیره گه‌وره‌كانى فڕه‌نسا داده‌نرێت، له‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێ "ئه‌ى راست نییه كه ماڵ جوان بێت، وا له زستان ده‌كات شاعیرانه‌تر بێت، هه‌ر زستانیش پتر شیعر به ماڵ ده‌به‌خشێت، ئه‌و كۆخه سپییه‌ى كه له‌وبه‌رى دۆڵه بچووكه‌كه بوو، به چیا به‌رزه‌كانه‌وه ئابڵۆقه درابوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له دره‌خته بچووكه‌كانه‌وه پێچرابێته‌وه".
دواتر باشلا‌ر خۆى نووسیویه‌تى، "هه‌ست به گه‌رمى ده‌كه‌ین چونكه ده‌ره‌وه سارده، بۆیه بۆدلێر باسى له‌وه كردووه گوایه ئه‌وانه‌ى حه‌ز له خه‌وبینین ده‌كه‌ن، زستانى سه‌ختیان خۆش ده‌وێ. "هه‌موو ساڵێك ئه‌وان له ئاسمان ده‌پاڕێنه‌وه تا هێنده‌ى له تواناى هه‌یه به‌فر و سه‌هۆڵ و ساردى بنێرێ، ئه‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یخوازن، رێك زستانێكى كه‌ندى یان رووسییه، چونكه به‌م كاره‌یان ده‌یانه‌وێ هێلانه نه‌رمتر و گه‌رمتر بێت، زیاتر خۆشه‌ویست بێت".
نموونه‌یه‌كى تر‌ى باشلاره، باشلینه، كه ئه‌ویش له‌باره‌ى "ماڵ"ه‌وه ده‌ڵێ، "زستان كۆنترین وه‌رزه، ئه‌و ته‌نیا سیفه‌تى دێرینى به یاده‌وه‌رییه‌كانمان نادات كه به‌ره‌و رابردوویه‌كى دوورمان ده‌بات، به‌ڵكو له رۆژانى به‌فرانباردا، ماڵیش زۆر كۆن ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌یه له سه‌ده كۆنه‌كانه‌وه ژیابێت". هه‌ر باشلین ده‌ڵێ "له به‌رده‌م ئاگردانه‌كه وام هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌فسانه‌كان زۆر له‌وه كۆنترن كه ئه‌مڕۆ وا ده‌رده‌كه‌ون".
نموونه‌یه‌كى تر‌ى باشلا‌ر ریلكه‌ى شاعیره كه له نامه‌یه‌كدا بۆ یاره‌كه‌ى نووسیویه‌تى، "ئایا ده‌زانى كاتێك له شار ده‌بم له به‌رانبه‌ر
گێژه‌لووه‌كه‌كانى شه‌و هه‌ست به‌ترس ده‌كه‌م، وام بۆ ده‌رده‌كه‌وێت به لووتبه‌رزییه گه‌ردوونییه‌كه‌یان ئێمه نابینن، به‌ڵام تاقه ماڵێك له‌لادێ ده‌بینن، ئه‌و گێژه‌لووه‌كانه تاقه ماڵه‌كه له ئامێز ده‌گرن و فێرى ده‌كه‌ن چۆن رووبه‌ڕووى ئه‌سته‌مییه‌كان ببێته‌وه".
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى باشلا‌ر له هێنانه‌وه‌ى ئه‌م نموونانه ئه‌وه‌یه، دووپاتى ئه‌و بیرۆكه‌یه بكاته‌وه كه ماڵ شوێنێكه بۆ هه‌ڵگرتنى یاده‌وه‌رییه‌كان، شوێنێكه بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئێمه له ده‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌یش جیا له‌وه‌ى هه‌ندێك جار به ئاڵۆز ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به رێبازێكى وردى "فینۆمینۆلۆجى- دیارده‌گه‌رایى" كارى له‌سه‌ر كراوه.