دوێنێ دووشەم ریكلامێكی نوێی خواردنەوەی گازی (پیپسی) لەلایەن هەردوو ئەستێرەی ئێستای تۆپی پێی جیهان لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و محەمەد سەڵاحی میسڕی بڵاو كرایەوە.
لە ریكلامەكەدا دەردەكەوێت هەردوو ئەستێرەكە ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی قوتوویەكی پیپسی دەكەن.
هەردوو یاریزانەكە پێشتر لە ریكلامی تر بەیەكەوە دەركەوتوون، بەڵام بەشێوەی پچڕاو و ئەمەش یەكەم ریكلامی راستەوخۆی نێوان هەردوو یاریزانەكەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و لێڤەرپوولی ئینگلیزییە.