پێی وایە بەنزیما باشترین هێرشبەری جیهانە


سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێیوایە هێرشبەرە فڕەنسییەكەیان كەریم بەنزیما باشترین هێرشبەری ئێستای جیهانە.

بەنزیما لەم وەرزەدا تا ئێستا ئاستێكی شایستەی پێشكەش كردووە كە لە كۆی 37 یارییدا 18 گۆڵی تۆمار كردووە لەگەڵ دروستكردنی 7 گۆڵی تر.

فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كۆواری (فڕانس فوتباڵ)ی فڕەنسی رایگەیاند: دووپاتی دەكەمەوە كە باشترین تیپمان لە جیهاندا هەیە و ئەو دەستكەوتانەی بەدەستیشمان هێنان ئەوە دەسەلمێنن.

زیاتر گوتی: بۆ نموونە لە ماوەی رابردوودا لە رۆژنامەكان گوێم لەوە دەبوو كە یانەی ریال مەدرید پێویستی بە هێرشبەرێكی نوێی ژمارە 9یە، ئەمە لە كاتێكدایە كە سەلمێنراوە كەریم بەنزیما ئێستا باشترین هێرشبەری جیهانە.

سەرۆكی یانەی ریال مەدرید جەختیشی كردەوە كە ئێستا كاریان ئەوەیە یاریزانی لاوی گرینگ بهێننە ریزی یانەكەیانەوە بۆ داهاتوو بە نموونەش ڤینسیووس و رۆدریگۆ و چەندانی تر.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م


AM:11:10:12/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 33 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌