یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەی ئەیاكس راگەیەنرا

:: PM:01:23:12/02/2019 ‌

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ناوی سەرجەم یاریزانەكانی تیپەكەی ئاشكرا كرد كە لە گەشتەكەی وڵاتی هۆڵەندا بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئەیاكس ئەمستەردام بەشدار دەبن.

یانەی ریال مەدرید سبەی چوارشەم لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی یۆهان كڕۆیف دەبێتە مێوانی یانەی ئەیاكس ئەمستەردام.

سۆلاری راهێنەری یانەی ریال مەدرید بۆ یارییەكە ناوی 21 یاریزانی تیپەكەی تۆمار كردووە، بەڵام ئیسكۆ و یۆرێنتی و لوكا زێدانی بەهۆی تووشبوونیان بە پێكانەوە بانگهێشت نەكراون.

بەگشتی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەی ریال مەدرید لەمانەی خوارەوە پێكهاتوون:-

گۆڵپارێز: ناڤاس، كۆرتوا و ئەڵتوبی.

بەرگری: كارڤاخال، ڤاییخۆ، رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ، ئۆدریۆزۆلا و ریگیلۆن.

ناوەڕاست: كڕووس، مۆدریچ، كاسیمێڕۆ، ڤالڤێردی، ئەسینسیۆ، دیاز و سیبایۆس.

هێرشبەر: ماریانۆ، بەنزیما، بێڵ، ڤاسكێز و ڤینسیووس.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م