به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنێك له ناو نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری منداڵان له سلێمانی، هاووڵاتییان تووشی دڵه‌ڕاوكێ و كێشه بوون و ته‌ندروستی سلێمانیش ڕاستی ڕووداوه‌كه بۆ "وشه" ئاشكرا ده‌كات.
یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی شوبات به "وشه"ی راگه‌یاند: له ناو نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری منداڵانی سلێمانی بۆنێك بڵاوبووه‌وه، دواتر هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندنه‌كان هه‌واڵی ناڕاستیان له‌باره‌وه بڵاو كرده‌وه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان و كه‌سوكاری ئه‌و منداڵانه تووشی دڵه‌ڕاوكێ ببن. هاووڵاتیی وا هه‌بووه له‌به‌ر منداڵه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار گه‌ڕاوه‌ته‌وه وای زانیوه دۆخه‌كه تێكچووه له ناو نه‌خۆشخانه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌و بۆنه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه له ناو نه‌خۆشخانه هیچ پێوه‌ندی به غازه‌وه نه‌بووه و بۆنێكی ئاسایی كه پێده‌چێت هی پاككه‌ره‌وه‌كان بێت بڵاوبووه‌ته‌وه و هیچ مه‌ترسیشی نه‌بووه.
زیاتر گوتی: بۆنه‌كه له دوو نهۆم بووه ئه‌و هه‌موو منداڵه‌ش له‌وێن هه‌موو قه‌سابات و نه‌خۆشن خۆ ئه‌گه‌ر غاز بوایه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی وكێشه‌ی گه‌وره ده‌بوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێكی ئاسایی بووه، هیچ ڕووی نه‌دا. ئێسته‌ش به‌رگری شارستانی و ئاسایش لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و بۆنه ده‌كه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی