ڕۆژی 14ی شوبات كه به ڕۆژی ڤالانتاین یان خۆشه‌ویستی ناسراوه، عاشقان به به‌خشینی دیاری و به‌سه‌ربردنی كاتی ڕۆمانسی له‌گه‌ڵ خۆسهویستهكانیاندا یادی ده‌كه‌نه‌وه، له سنووری پارێزگای دهۆك له‌م ساڵانه‌ی دوایی ڕوانینى كومه‌ڵگا بو یادی ڤالانتاین گورانكاری به‌سه‌ر هاتووه.
جیهاد رێكانی خاوه‌نی یه‌كێك له گوڵفرۆشهكانى سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی به "وشه"ی راگه‌یاند، یادی ڤالانتاین یادێكی جیهانییه و تایبه‌ت به عاشقان، پێویسته له‌م رۆژه‌دا عاشقان گوڵی سوور پێشكه‌ش به یه‌كتر بكه‌ن و خۆشه‌ویستی و رۆمانسیه‌تی خۆیان جارێكی تر نوێ بكه‌نه‌وه.
زیاتر گوتی، له ڕوانگه‌ی كومه‌ڵگای كوردی به‌تایبه‌تی گه‌نجان بۆ یادی ڤالانتاین گۆرانكاری به‌سه‌ر هاتووه و به‌شێك له عاشقان و گه‌نجان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه خۆشه‌ویستیان هه‌یه چاوه‌رێ ئه‌و یاده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گوڵی سوور پێشكه‌ش به یه‌كتر بكه‌ن، پێموایه له‌م رۆژه‌دا پێشكه‌شكردنی گوڵی سوور گرنگتره له دیاری".
"له رۆژی ڤالانتاین دا عاشقان زیاتر گوڵی سرووشتی ده‌كڕن، ئه‌وان هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ یاده‌كه ده‌كه‌نه‌وه" جیهاد رێكانی وای گوت.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری