پێویستە ئەو خواردنانە لە قۆناغی دووگیانیدا بخورێ

:: PM:07:08:12/02/2019 ‌
لەماوەی سكپریدا جەستەی ژن پێویستی بە تەندروست بمێنێتەوە بۆ ئەوەی كۆرپەلە توانایی ژیانی هەبێت، ژنانی دووگیان پێویستییەكی زیاتریان بە كانزاكان هەیە لەگەڵ پێكهاتەی خۆراكی و ڤیتامین، بەتایبەتی پێویستە رۆژانە بڕی 300 بۆ 500 كالۆری بخۆن كە خۆراكی كاریگەریەكی زۆر لەسەر كۆرپەلە دروست دەكات.

ئەمانە هەندێكن لەو خۆراكانەی كە پێویستە لە قۆناغەكانی سكپریدا بخورێت:
یەكەم: بەرهەمەكانی شیر، كۆرپەلە لە ناوەوە گەشە دەكات، پێویستی بە پرۆتین و كالیسیۆمی زیاترە بۆ ئەوەی بگات بە كۆرپەلە، بەهەمەكانی شیر وەكو ماست، برێكی زۆر كالیسیۆمی تێدایە لەگەڵ بەكتریایی پرۆبایۆتیك كە یارمەتی هەرسكردن دەدەن، هەروەها پرۆبایۆتیك هەستەوەری و هەوكردنی زێ و شەكرەی سكپری كەم دەكاتەوە.

دووەم: پاقلەمەنییەكان، خواردنی پاقلەمەنییەكان لە قۆناغی سكپریدا سوودێكی زۆر بە كۆرپەلە دەگەیەنێت، چونكە دەوڵەمەندن بە كالیسیۆم، ریشاڵ، ئاسن، پرۆتین، فۆلاتە كە ئەمانەیش پێوستن بۆ سێ مانگی یەكەمی سكپری مەترسییەكانی ناكامی مێشك كەم دەكاتەوە و رێگە لە كەموكوڕی دركەپەتك دەگرێت.

سێیەم: ماسی سەلەموون، برێكی زۆر ئۆمێگا سێی تێدایە كە زۆر گرنگە بۆ پەرەسەندنی مێشكی كۆرپەلە، خۆشبەختانە دەتوانرێت ئەم ئۆمێگا سێیە لە رێگەی خواردنی ماسی سەلەموونەوە وەربگیردرێت هەروەها دەتوانرێت ڤیتامین D بەكاربهێنرێت. باشتر وایە ئەم ماسییە هەفتەی دووجار بخورێت بۆ ئەوەی رێژەیەكی باش لەم ترشە بە كۆرپەلە بگات.

چوارەم: هێلكە، پرە لە پێكهاتەی خۆراكی گرنگ لە پێویستن بۆ گەشەی كۆرپەلە، سەرچاوەیەكی باشی چۆلینە كە پێویستە بۆ كردارە جۆراوجۆرەكانی پەرەسەندنی مێشك كەمی چۆلین لە ماوەی سكپریدا رەنگە ببێتە هۆی ناكامی لەدایك بوون و گرفتەكانی مێشك.

پێنجەم: بڕۆكلی و سەوزە پر گەڵاكانی تر، ئەگەر بتەوێت كالیسیۆم و ریشاڵ و ئاسن و پۆتاسیۆم ڤیتامین A, C, K زیاد بكەیت ئەوە برۆكلی بخۆ. خواردنی سەوزە بە شێوەیەكی گشتی كرداری هەرس باشتر دەكات لە قۆناغەكانی سكپریدا، چونكە سەوزەكان دەوڵەمەندن بە دژەئۆكسید.
شەشەم: گۆشتی كەم چەوری، وەكو گۆشتی گا یان گۆشتی مریشك سەرچاوەیەكی نایابی پرۆتینن و دەوڵەمەندن بە ئاسن كە پێویستە بۆ قۆناغەكانی سكپری، چونكە ئاسن خانەی خوێنی سوور بەرهەم دەهێنێت ئۆكسجین دەگوازێتەوە بۆ بەشەكانی تری لەش. هەتا قەبارەی خوێن زیاتر بكات لە قۆناغی سكپریدا ئەوا پێویستی زیاتر دەبێت بە ئاسن.

حەوتەم: ئاو، پێویستە لەش لە قۆناغی سكپریدا بەشێداری بمێنێتەوە، چونكە قەبارەی خوێن زیاد دەكات لەكاتی وشكبوونەوەی لەشدا هەندێك نیشانە دەردەكەوێت وەك دڵەراوكێ، ژانەسەر و بیرچوونەوە و ماندوویەتی، ئەو ژنانەی كە دووگیانن پێویستە رۆژانە دوو لیتر ئاو بخۆنەوە.



وشە - ئاوات ئازاد