گۆرانیبێژى لاو "هەڤاڵ خانەقینی" نوێترین به‌رهه‌مى به شێوه‌ى ڤیدیۆ کلیپ به‌ناوى "شەوی عاشقانه" بڵاو کردەوە.
هەڤاڵ خانەقینی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له باره‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تى: "گۆرانی شەوی عاشقان نوێترین بەرهەمی هونەرییەتی، گۆرانییەکی تایبەتە و بەبۆنەی ڤاڵانتاینەوە لەم کاتەدا بڵاو بووه‌تەوە، تێکستی گۆرانی شەوی عاشقان شاعیر مەولوود جومعە نووسیویەتی و ئاوازەکەی هەڤاڵ خانەقینی خۆی دایناوە، هونەرمەند شوان ئەکرەم کاری میوزیکی بۆ گۆرانییەکە کردووە، کارە هونەرییەکانی ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی شەوی عاشقان لەلایەن شوان جەبار و هاوڕێ جێبەجێ کراوە".
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بووه هه‌وادارانى هیچ كۆمێنتێكیان بۆ به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ى هه‌ڤاڵ نه‌نووسیووه.
هەڤاڵ محەمەد ناوسراو بە هەڤاڵ خانەقینی، لە خانەقین لەدایک بووە و ئێسته لە سلێمانی نیشتەجێیە، لەدوای پڕۆسەی ئازادی عێراقەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە، لە ساڵی 2007 لە بەرنامەی کوردستار زیاتر ناسرا، جگە لە ئەلبوومێکی گۆرانی، چەندان بەرهەمی هونەریی تۆمار کراوی هەیە، جگە لە زمانی کوردی بە زمانی عەرەبی و فارسیش گۆرانی دەڵێت.