له چه‌ند نووسراوێكی سكرتێری راكان جبووری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك، داوای خه‌رجكردنی بڕی زیاتر له 25 ملیۆن و 750 هه‌زار دیناری عێراقی له بری ژه‌می مێوانه‌كانی پارێزگار كردووه و له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه رێنوێنی خه‌رجكردنی دراوه. ئه‌وه‌یش وه‌ك به‌رپرسانی كه‌ركووك ده‌ڵێن، به‌شێكه له تاكڕه‌وی له ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵسوكه‌وت به خه‌رجییه‌كانه‌وه دوور له رۆڵی چاودێرییانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه تێیدا حكوومه‌تی عێراق به پاڵپشتی باڵێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنترۆڵی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی كرد، به‌تایبه‌تی پارێزگای كه‌ركووك، عه‌ره‌بێك به وه‌كاله‌ت كرا به پارێزگاری كه‌ركووك و ئه‌وه‌یش چه‌ندان بڕیار و رێنوێنی له دژی كورد ده‌ركرد.
ئه‌و ژماره نووسراوه "وشه" ده‌ستی خستوون گه‌نده‌ڵیی راكان جبووری پارێزگاری كه‌ركووك ده‌سه‌لمێنن.
یه‌كێك له‌و نووسراوانه‌دا بریتییه له داوایه‌ك كه بۆ راكان جبووری له‌لایه‌ن سكرتێره‌كه‌یه‌وه به ناوی عه‌لی سه‌عید عه‌لی له 1/7/2018 به ژماره‌ی 7694 به‌رز كراوه‌ته‌وه، داوای خه‌رجكردنی بڕی چوار ملیۆن و 650 هه‌زار دینار ده‌كات له‌بری ژه‌مێك خۆراك بۆ خانه‌ی میوانداری پارێزگا و ئه‌ویش رێنوێنی خه‌رجكردنی داوه.
له نووسراوێكی تری سكرتێرهكهدا بۆ جبووری، له 4/3/ 2018، داوای خه‌رجكردنی بڕی شه‌ش ملیۆن و 754 هه‌زار دینار ده‌كات له بری ژه‌مێكی خواردن بۆ خانه‌ی مێوانداری و خه‌رج كراوه.
له نووسراوێكی تری سكرتێرهكهدا بۆ جبووری ،له 5ی ئاداری هه‌مان ساڵ، به‌هه‌مانشێوه داوای خه‌رجكردنی بڕی چوار ملیۆن و 240 هه‌زار دینار ده‌كات له بری ژه‌مێكی خۆراك بۆ مێوان له خانه‌ی مێوانداری و خه‌رج كراوه.
له 24ی ته‌مووزی هه‌مان ساڵ، داوای خه‌رجكردنی بڕه پاره‌ی دوو ملیۆن و 425 هه‌زار دینار ده‌كات له بری ژه‌مێكی خۆراك بۆ مێوانه‌كان له خانه‌ی مێوانداری و خه‌رج كراوه.
له نووسراوێكی تردا كه له 24/7/2018 داوای خه‌رجكردنی بڕی چوار ملیۆن و 710 دینار ده‌كات له بری ژه‌مێكی تری خواردن بۆ مێوانه‌كان له خانه‌ی مێوانداری و خه‌رج كراوه.
له نووسراوێكی تریشدا له 24ی ته‌مووزی هه‌مان ساڵ، داوای خه‌رجكردنی بڕه پاره‌ی دوو ملیۆن و 975 هه‌زار دینار ده‌كات له بری ژه‌مێك خواردن بۆ مێوانه‌كان له خانه‌ی مێوانداری و خه‌رج كراوه.
له مانگی دیسێمبه‌ری 2018 نووسینگه‌ی كه‌ركووكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق فه‌رمانی گرتنی بۆ راكان جبووری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركووك ده‌ركرد به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسیان كرد، فه‌رمانه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 340 له یاسای سزاكانی عێراق تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی بووه، له‌وكاته‌ی هێزێكی پۆلیسی سه‌ر به ده‌سته‌ی نه‌زاهه چوونه‌ته ناو ته‌لاری پارێزگای كه‌ركووك بۆ گرتنی جبووری، به‌ڵام به‌هۆی نائاماده‌یی له باڵه‌خانه‌كه‌دا نه‌گیراوه و دواتر بڕیاره‌كه هاته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
كامه‌ران كه‌ركووكی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێسته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هیچ رۆڵێكی خۆی له كه‌ركووك نابینێت، چونكه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌موو كاره‌كانی په‌كی كه‌وت، له‌وكاته‌وه هیچ رۆڵێكی چاودێریمان نه‌ماوه.
كه‌ركووكی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "ئێمه به‌وردی ئاگه‌دار نین و نازانین چه‌ند خه‌رج كراوه و كێ داویه‌تی و چی به‌و پاره‌یه كراوه".
دووپاتیشی كرده‌وه كه زانیاری‌یان هه‌یه به‌وه‌ی شتی وا كراوه، له‌وانه پاره‌یه‌كی زۆر هاتووه به‌ناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له داعش رزگار كراون، به‌و ناوه‌وه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی رۆیشتووه كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له 30 ملیار دیناره و ئێمه نازانین چۆن خه‌رج كراوه.
ئه‌وه‌یش ئاشكرا ده‌كات كه له كاتی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا بڕێك پاره هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه هیچی نه‌ما و ساڵ و نیوێكه ئه‌و پارانه بێ حیساب خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا زیاتر گوتی، ئه‌و پارانه‌ی له خواردن خه‌رج ده‌كرێت، له‌و پاره‌یه خه‌رج كراوه كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه یان هه‌ر ئیشێك دێت به رێژه‌ی 1.5%ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌كرێت كه وه‌ك بودجه‌یه‌ك بۆ چاودێری و بۆ شوێنه‌كه و ئۆتۆمبێل و مێوانداری و ئه‌و پرۆتۆكۆلانهیه.
دووپاتی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر دۆخی كه‌ركووك ئاسایی ببێته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دانیشتن ده‌كات، ئه‌وكات هه‌رچی ئه‌و نووسراوه فه‌رمییانه كه پێوه‌ندییان به پاره و سیاسه‌ت و لادانی نایاساییه‌وه هه‌یه كه پارێزگا كردوویه‌تی، كۆ ده‌كرێنه‌وه، چونكه ئه‌وانه دۆكیۆمێنتن و ده‌یانده‌ین به دادگا.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د كه‌مال سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئێسته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌وامی فه‌رمی نییه و بڕیار نادات، بۆیه له‌و دۆخه‌دا پارێزگاره‌كه‌ی به‌ته‌نیا ماوه‌ته‌وه و بڕیار ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جبووری به تێوه‌گلان له هه‌شت دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه تۆمه‌تبار كراوه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، جیا له بوونی چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ری له خه‌رجكردنی زیاتر له 40 ملیار دینار كه بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی جه‌نگی داعش ته‌رخان كراوه، هه‌روه‌ها خه‌رجكردنی زیاتر له 70 ملیار دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی كه‌ركووك.
•دۆخی كه‌ركووك ئاسایی ببێته‌وه، هه‌رچی نووسراوی فه‌رمییه كه پێوه‌ندی به پاره و سیاسه‌ت و لادانی نایاساییه‌وه هه‌یه كه پارێزگا كردوویه‌تی، ده‌یانده‌ین به دادگا