به پێی هه‌واڵێكی كه پسپۆڕێكی ده‌روونی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی لۆمه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و زۆر له خۆیان ناڕازین، باشترین و پاكترین كه‌سه‌كانن.
دكتۆر سامان شه‌ریف پسپۆریی ده‌روونی له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرترین جار به خراپه باسی خۆیان ده‌كه‌ن و له خۆیان ڕازی نین، باشترین كه‌سه‌كانن و ده‌یانه‌وێت باشتر بن.
له پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: خۆ لۆمه‌كردن و ئازاری ویژدان، وات لێ ده‌كات ھه‌ست بكه‌یت كه خراپترین مرۆڤیت له‌ناو ھه‌موو خه‌ڵكیدا، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی بوونی ئازاری ویژدان و خۆ لۆمه‌كردن به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ له پاكترین و باشترین كه‌سه‌كانی، خاوه‌ن خوڕه‌وشت و پڕه‌نسیپی جوان و په‌سه‌ندیت.
زیاتر ده‌ڵێ: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ن ئه‌وانه‌ن كه سوود له ھه‌ڵه‌كانیان وه‌رده‌گرن و به‌رده‌وام له ھه‌وڵی خۆباشكردندان.
شایانی باسه، له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیشدا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆباشكردن و ڕازیكردنی دڵی به‌رانبه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن، باشترین كه‌سه‌كانن و زوو ده‌چنه دڵی به‌رانبه‌ره‌وه.