تادێت به‌هۆى پۆسته‌وه ناكۆكییه‌كانى ناو یه‌كێتى له شارى كه‌ركووك به تایبه‌ت به‌ره‌و ئاڵۆزتر ده‌ڕوات و به‌شێك له كادیرانى ئه‌و حیزبه‌یش هۆشدارى تووند ده‌ده‌نه حزبهیكهیان كه له‌كاتى خۆى تۆڵهیانى لێ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو مه‌ڵبه‌ندى یه‌كێتى له كه‌ركووك بۆ "وشه" ئاشكراى كرد، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەوڵه‌كانى له به‌غدا چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنى پۆستی بەرێوەبەری گستی پۆلیسی کەرکووک، بۆ ئەو مەبەستەیش ناوی کەسێكی به فه‌رمى پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کردووە.
سه‌رچاوه‌كه گوتى، بەپێی نووسراوێک یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشتر ناوی دوو کاندیدی خۆی نارد بۆ بەغدا بۆ ئەوەی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکووک وەربگرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى شوبات، یەکێتی ناوی ئەو کاندیدەی ناردووە بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق به ته‌واوى یه‌كلاى كردووه‌ته‌وه كه محەمەد عوسمان مەعروف ناسراو بە حەمە سور دووشیوانیە کە پێشتر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو لە فراکسیۆنی یەکێتی.
زیاتر گوتى، به‌و هۆیه‌وه یه‌كێك لە کاندیدەکان "عەمید شێرزاد مارف" ناوسراو بە شێرزاد مۆفەری و بنه‌ماڵه‌كه‌ى لە بابەتەکە ئاگادار کرانەوە تووڕەیی زۆریان نیشان داوە و پێیان راگەیاندوون کە دەبێت کەسێکی ئەوان کاندید بێت. بۆ ئەوە پشتیان بەوە بەستووە کە "دووشیوانی هیچ لە سەربازیی نازانێ".
جێى ئاماژه پێكردنه كه پیش‌تر بەپێی ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتی پارێزگاری کەرکووک بۆ یەکێتی و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانیش بۆ پارتی بوو، بەڵام ئەم هەوڵەی ئێسته‌ی یەکێتی جارێکی تر ناکۆکی دەخاتەوە ناو پێوەندییەکانی كورده‌وه له‌ناوچه‌كه و خوودى حزبهكهیشیانهوه.