ڤیدیۆ.. عێراق لە پاڵەوانیەتیی ئاسیا لە ئیماڕاتی بردەوە

:: AM:10:38:15/10/2016 ‌

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە یەكەم یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەونیەتیی جامی نەتەوەكانی ئاسیای بۆ خوار تەمەن 19 ساڵی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە هەڵبژاردەی لاوانی ئیماڕاتی بردەوە.

هەڵبژاردەی عێراق بەم بردنەوەیە یەكەم 3 خاڵی كۆمەڵەی دووەمی جامی نەتەوەكانی ئاسیای بەدەستهێنا كە ئێستا لە وڵاتی بەحرێن بەڕێوە دەچێت.

تاكە گۆڵی یارییەكە لەلایەن یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق وەلید كەریم لە خولەكی 26ی گێمی یەكەم هاتە تۆماركردن.

هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانیەتیی ئەمجارەی لاوانی ئاسیا بۆ خوار تەمەن 19 ساڵی، لە كۆمەڵەی دووەم و لەتەك هەڵبژاردەكانی ڤێتنام، كۆریای باكور و ئیماڕات یاریی دەكات.

لە یارییەكی تری هەمان كۆمەڵەدا هەڵبژاردەی ڤێتنام توانی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە هەڵبژاردەی كۆریای باكور بباتەوە، بەمەش ئێستا هەردوو هەڵبژاردەی ڤێتنام و عێراق بەكۆكردنەوەی 3 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی یەكەم و دووەمی كۆمەڵەی دووەم دێن.

جێی باسە یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی كۆریای باكور دەبێت كە بڕیارە دووشەمی داهاتوو بێتە ئەنجامدان.




وشە/ ئامانج ئەكرەم


وشە - باز ئه‌حمه‌د