له ماوه‌ی ڕابردوو زۆر له ناوه‌ند و دامه‌زراوه ته‌كنه‌لۆجییه‌كان زانیاری له‌باره‌ی وه‌ستانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و تۆڕه‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خه‌لكێكی یه‌كجار زۆری گۆی زه‌وی ئاڵووده‌ی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه كرا، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رجه‌میان بوه‌ستن چی ڕوو ده‌دا و خه‌ڵكی چی‌یان به‌سه‌ر دێت.
وه‌ك ئه‌گه‌ر و پێشبینییه‌ك بۆ دروستی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه له‌باره‌ی داخستنی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، گۆڤاری ئیكۆنۆمیست به دوای وه‌ڵامی ئه‌وه گه‌ڕاوه، كه چی به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دێ و چ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت؟
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، تا ئێسته به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆیی هاوشێوه‌ی فه‌یسبووك دروست نه‌بووه، كه زیاتر له 2.3 ملیار مرۆڤ له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 30%ی خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی، نرخی فه‌یسبووك به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی و به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ڕۆژ دوای ڕۆژ به ملیاران دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه. سه‌ره‌ڕای سه‌رقاڵكردن و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌وری خۆی، هاوكات به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووكیش تووشی ئاڵووده‌بوون هاتوون و ناتوانن ده‌سبه‌رداری ئه‌و پێگه‌یه بن و ڕۆژانه زۆرینه‌ی كاته‌كانیان به‌م ماڵپه‌ڕه به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
فه‌یسبووك بووه‌ته سه‌كۆیه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و ئابووری و سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر، به‌هه‌مانشێوه بووه‌ته گۆڕه‌پانێكیش كه خه‌ڵك تووشی ئاڵووده‌بوون و كۆمه‌ڵكوژی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات و به ته‌واوی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ناو ده‌بات و كۆتایی به دۆستایه‌تی و خزمایه‌تی و هاتوچۆی یه‌كتر دێنێت، به‌هۆی ئه‌و لایه‌نه خراپانه‌ی پێویسته گومان و گریمانه‌ی وه‌ستان و له‌ناوچوونی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و كاریگه‌ری به‌سه‌ر خه‌ڵك بكه‌ین.
ئیكۆنۆمیست نووسیویه‌تی، ژیان به بێ بوونی فه‌یسبووك واته گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌رموگوڕی له پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له هه‌مان كاتدا ده‌بێته هۆی دروستبوونی بۆشایی زۆریش له ژیانی كه‌سی مرۆڤه‌كان، هه‌ریه‌ك له توێژه‌ران لوكا براجێری و ساره ئیخمایر و ماسیۆ جینتزكۆڤ له زانكۆی ستانفۆرد و هانت ئالكۆت له زانكۆی نیویۆرك، به وردی له كاریگه‌ری نه‌مانی فه‌یسبووكیان به‌سه‌ر خه‌ڵك كۆڵییه‌وه.
ئه‌وان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌زاران له به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك كرد و داوایان لێ كردن ئه‌كاونته‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دابخه‌ن، بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته ڕێیان نه‌دا فه‌یسبووكه‌كانیان بكه‌نه‌وه و به وردی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یان خسته ژێر چاودێری، تا كاردانه‌وه‌كانیان بزانن و پێوانه‌ی بكه‌ن.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وت، ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی فه‌یسبووكیان داخستووه، كاتی بۆشایی زۆریان بۆ دروستبووه و بۆ ئه‌مه‌یش په‌نا بۆ ته‌له‌ڤزیۆن و تۆڕه‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌ن، تا كاته‌كانیان به‌سه‌ر ببه‌ن، جیا له‌وه‌یش كاتی زیاتریان بۆ گفتوگۆ و گه‌ڕان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و هاوڕێكانیان ته‌رخان كردووه و كه‌متر تووشی گرفتی ده‌روونی و ئاڵووده‌بوون به فه‌یسبووك بوون، به گشتی ئاستی به‌ختیاری و گه‌شبینی له‌م كه‌سانه زۆر زیادی كردووه و ڕه‌شبینی و نیگه‌رانی و دوودڵیان به ته‌واوی كه‌مبووه‌ته‌وه.
دوای چوار هه‌فته به‌شێك له‌وانه بڕیاریان دا چیتر فه‌یسبووك به‌كارنه‌هێننه‌وه و به‌شێكیشیان سه‌ره‌ڕای كردنه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كانیان و دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام ڕۆژانه به ڕێژه‌ی 23% كاته‌كانیان له مانه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه‌م كرده‌وه. به‌گشتی 13% فه‌یسبووكه‌كانیان داخست و 5%یش پاره‌ی باشتریان بۆ گه‌ڕایه‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئاڵووده‌بوون به فهیسبووكهوه به‌رده‌وام پاره‌یان به ئینته‌رنێت نه‌داوه و ده‌سبه‌رداری ئینته‌رنێت بوون.
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، به دڵنیاییه‌وه فه‌یسبووك كارێكی گه‌وره و گرنگی كردووه كه 2.3 ملیار كه‌سی له‌خۆی كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌سبه‌رداربوونی خه‌ڵكیش له‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سوودی زۆریان پێ ده‌گه‌یه‌نێت و به ته‌واوی له كێشه ده‌روونییه‌كان و گۆشه‌گیری دووریان ده‌خاته‌وه. بۆیه بێ فه‌یسبووك جیهان شوێنێكی باشتر و پڕ له ئومێد و گه‌شبینی زیاتر ده‌بێ بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی و پێویسته خه‌ڵكی له‌سه‌ر ئه‌وه هۆشیار بكرێنه‌وه و ڕابهێنرێن.
له به‌شێكی تری توێژینه‌وه‌كه
فه‌یسبووك به یه‌كه‌م و مه‌زنترین شاری ته‌كنه‌لۆجیا داده‌نرێ له جیهان، كه به ته‌واوی مرۆڤ له ژیانی ڕاسته‌قینه دوور ده‌خاته‌وه و ڕێ به گفتوگۆ و سه‌رجه‌م پێوه‌ندییه مرۆییه‌كان له ڕێی ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌دات، بۆیه خه‌ڵكی به ته‌واوی گیرۆده‌ی بوون، چونكه ڕێگاكان بۆ خه‌ڵكی زۆر كورت ده‌كاته‌وه و زۆر به ئاسانی هه‌مووان به‌رده‌ست ده‌خات.
له كۆتایی توێژینه‌وه‌كه هاتووه، داخستنی فه‌یسبووك مرۆڤ تووشی گرفتی زۆر ده‌كات، تا ده‌توانن به‌سه‌ر ئاڵووده‌بوون به‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه زاڵ بن، بۆیه ئه‌گه‌ر مارك زوكه‌ربێرگ بڕیاری داخستنی كۆمپانیاكه و تۆڕه كۆمهڵایهتییهكهیشی بدات، ئه‌وا به خێرایی دوای ئه‌و ئه‌گه‌ری زۆره هاوشێوه‌ی فه‌یسبووك دروست ببێت و به خێرایی خه‌ڵكی ڕووی تێ بكه‌ن و ببن به به‌كارهێنه‌ری هاوشێوه‌ی فه‌یسبووك، چونكه خۆیان به‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه گرتووه.