حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی نوێ، پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به سێ قۆناغ ناهێڵێ.
چه‌ند جارێك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خستبووه ڕوو كه هۆكاره‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی بریتین له بڕینی بودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بە بەغداوە لەساڵی 2014وه، هاتنمی داعش كه بووه هۆی هاتنی نزیكی دوو ملیۆن ئاواره بۆ ھەرێمی کوردستان، له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه كێشه‌ی دابه‌زینی نه‌وت له جیهان به گشتی و كێشه‌ی وه‌به‌رهێنانی سامانی سرووشتیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به تایبه‌تی، به‌ڵام هه‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه له ساڵی نوێ‌دا، كێشه‌كان ڕووه‌و چاره ده‌بن و ته‌نگژه داراییه‌كانیش كه‌متر ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ناو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ "وشه" ئاشكرا كرد كه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، حكوومه‌ت پلانی داناوه له ساڵی نوێ‌دا پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، به سێ قۆناغ، كۆتایی به پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شێكی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دێت، له قۆناغی سێیه‌م ته‌نیا 10%ی مووچه پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی پاشه‌كه‌وته‌كه لا ببرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا ببێ، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی كرد له دوای شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2017 ئه‌گه‌ری هه‌یه به ته‌واوی پاشه‌كه‌وت نه‌مێنێ.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و پاشه‌كه‌وته چۆن ده‌درێته‌وه به هاووڵاتییان، ئایا هه‌مووی ده‌درێت به‌و قه‌رزانه‌ی كه هاووڵاتییان هه‌یانه له حكوومه‌ت وه‌ك غه‌رامه‌ی ئۆتۆمبێل و پاره‌ی ئاو و كاره‌با؟ دوێنێ چوارشه‌م، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پڕۆژەیەکی پەسند کرد كه بریتییه له دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه له پاشه‌كه‌وتی مووچه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كرد.