دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نیا مانگێك به‌سه‌ر ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، پیاوێكی میسری هه‌وڵی دا هاوسه‌ره‌كه‌ی له بالكۆنی شوقه‌كه‌یانه‌وه فڕێ بداته خواره‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له ناوچه‌ی فه‌یسه‌لی شاری مه‌نسووره‌ی میسر، پیاوێك هه‌وڵی دا هاوسه‌ره‌كه‌ی له بالكۆنی شوێنی مانهوهكهیانهوه فڕێ بداته خواره‌وه، ئه‌م دیمه‌نه‌ش له چاوی كامێرای دراوسێكانییانهوه به ڤیدیۆ تۆمار كراوه، له ناو میدیاكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ڤیدیۆكه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كردووه، هه‌ر بۆیه پۆلیس به‌دوای ئه‌و پیاوه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه كه‌س نازانێت چاره‌نووسی به چی گه‌یشتووه، چونكه له ترسی پۆلیس ڕایكردووه.
دراوسێكانیان ئه‌و ژنه‌یان له ده‌ستی مێرده‌كه‌ی ڕزگار كردووه، كه‌چی ئه‌و ژنه له یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی ناوخۆی میسردا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مێرده‌كه‌ی نه‌یویستووه بیكوژێت یان فڕێی بداته خواره‌وه، به‌ڵكو خۆی له‌تاو مامه‌ڵه و ڕه‌فتاره خراپه‌كانی مێرده‌كه‌ی، هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه.