ئه‌و له‌لایه‌ن رێكخراوى جاكاى ئه‌ڵمانى و وه‌زیرى كشتو‌كاڵى كوردستانه‌وه خه‌ڵاتى جووتیارى نموونه‌ییى كوردستانى پێ به‌خشراوه، به‌هۆى ئه‌و داهێنانه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له ده‌رمانى له‌ناوبردنى مێرووله ئه‌نجامى دا، ئه‌و ئێسته له نایلۆن و پووش، ساردكه‌ره‌وه‌ى بۆ هه‌نار دروست كردووه.
ئه‌و جووتیاره ئێسته‌ش به‌رده‌وامه له داهێنانه‌كانى و رۆژبه‌رۆژ له ناو كشتوكاڵه‌كه‌یدا داهێنانى زیاتر ده‌كات و ته‌واوى جووتیاران و شاره‌زایانى بوارى كشتو‌كاڵى سه‌رسام كردووه، به داهێنانه‌كانى و له پارچه زه‌وییه‌كدا به‌رهه‌مێكى زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئازاد محه‌مه‌د جووتیاره نموونه‌یییه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "له باوكمه‌وه فێرى كشتوكاڵ بووم و ماوه‌ى زیاتر له 15 ساڵه خه‌ریكى كشتوكاڵم، بیرم له‌وه كرده‌وه كه نابێت به‌رده‌وام چاوه‌ڕێى حكوومه‌ت بین، ده‌بێت خۆیشمان كار بكه‌ین و داهێنانمان هه‌بێت، بۆیه ده‌ستم كرد به ئه‌نجامدانى هه‌ندێك كار و سه‌ركه‌توو".
محه‌مه‌د ده‌ڵێ، "له‌سه‌ر قه‌دى ته‌ماته، باینجان و خه‌یار و بیبه‌ر و كووله‌كه‌م به‌رهه‌م هێناوه، به پێوه‌ن كردن، هه‌روه‌ها ده‌رمانى گیا كه‌ڵه‌كم دروست كرد كه له كوردستان و عێراقیش چاره‌سه‌رى نه‌بووه، ئه‌و گیایه به‌رهه‌مى خه‌یار له‌ناو ده‌بات، بۆیه ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى خه‌یارم هه‌مووى به‌رهه‌مى باش بووه و هیچى خراپ نه‌بووه".
له تازه‌ترین داهێنانه‌كانى جووتیاره‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه له بوارى كشتوكاڵیدا، خانووى پلاستیكى دروست كردووه كه وه‌ك ساردكه‌ره‌وه به‌كارى ده‌هێنێت بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى هه‌نار، هه‌رچه‌نده خانووى پلاستیكى زۆر له جووتیاران بۆ گه‌رما به‌كارى ده‌هێنن، به‌ڵام ئازاد به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك ساردكه‌ره‌وه به‌كارى دێنێت.
ئازاد ده‌ڵێ، "خانوویه‌كى پلاستیكیم دروست كردووه كه درێژییه‌كه‌ى 51 مه‌تره و پانییه‌كه‌شى نۆ مه‌تره، به چوارده‌وریدا بیبه‌رم چاندووه كه نزیكه‌ى یه‌ك مه‌تر بیبه‌ره‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه، ئینجا ته‌خته‌م هێناوه له‌ناو خانووه‌كه‌م داناوه، ئینجا پووش و په‌ڵاشم له‌سه‌ر ته‌خته‌كان داناوه و هه‌ناره‌كه‌م كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و پووشه".
ئه‌و به‌رده‌وامى به قسه‌كانى ده‌دات و ده‌ڵێ، "ئه‌و نایلۆنه‌ش كه خانووه‌كه‌م پێى داپۆشیوه، به‌قوڕ سواقم داوه، ئینجا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك یه‌ك جار ئاو ده‌خه‌مه ژێر ته‌خته‌كان بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وییه‌كه به‌جوانى ئاو هه‌ڵمژێت، ئیتر هه‌وایه‌كى زۆر سارد دروست ده‌كات كه هه‌ر به‌رهه‌مێكى تێدا هه‌ڵگرى، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خراپ نابێت".
زیاتر ده‌ڵێ، "له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و زه‌وییه ئاو هه‌ڵده‌مژێت و نایلۆنه‌كه‌شم سواق داوه، گه‌رم نابێت و چوارده‌ورى خانووه‌كه‌ش بیبه‌ره و سه‌وزه، بۆیه له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌واى سارد و شێ‌دار دروست ده‌كات و ئه‌و هه‌نارانه وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه".
ئه‌و هه‌نارانه‌ى به خانووه ده‌ستكرده‌كه‌ى ئازاد هه‌ڵگیراون، پێش زیاتر له سێ مانگ خراونه‌ته ناو ئه‌و ساردكه‌ره‌وه ده‌ستكرده‌وه و وه‌ك خۆى ده‌ڵێ، "وه‌ك ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ هه‌ناره‌كان لێكدرابنه‌وه".
ئه‌مساڵ ئازادى جووتیار ته‌نیا خۆى و له زه‌وییه‌كى هه‌شت دۆنمیدا 160 تۆن هه‌نارى به‌رهه‌م هێناوه، هه‌ناره‌كانى ئازاد كڕیارێكى زۆریان هه‌یه، ئێسته‌ش زیاتر له 100 تۆن هه‌نارى له‌ناو په‌نكه‌ره‌كه‌ى داناوه و رۆژانه به‌شێكى ره‌وانه‌ى بازاڕه‌كانى هه‌رێم ده‌كات، جیا له به‌رهه‌مى خۆیشى، ئێسته جووتیارانى سنووره‌كه‌ش به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌ده‌نه ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ى له بازاڕ بۆیان ساغ بكاته‌وه.
جووتیاره‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌مساڵ جیا له به‌رهه‌مى هه‌نارى خۆم، دوو هه‌زار تۆن هه‌نارى جووتیارانى ترم له بازاڕه‌كانى رانیه و سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆك ساغ كردووه‌ته‌وه".
ستار مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه بۆ "وشه" گوتی، ئێمه به‌هۆى ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه نه‌مانتوانیوه هاوكارى ئه‌و جووتیاره بكه‌ین.
هه‌ڵه‌بجه به به‌رهه‌مى هه‌نار به‌ناوبانگه، به‌پێى ئامارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مساڵ له‌و شاره‌دا 15 هه‌زار تۆن هه‌نار به‌رهه‌م هاتووه، له كاتێكدا به‌رهه‌مى ناوخۆى هه‌رێم 20 بۆ 25 هه‌زار تۆن هه‌نار بووه، له‌رووى چۆنیه‌تیى هه‌ناره‌كه‌شه‌وه، هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه له پله‌ى یه‌كه‌م دێت له هه‌رێمى كوردستاندا.
هه‌ڵه‌بجه/ سه‌لام هانه‌دنى