دكتۆره خاوه‌ر ئه‌حمه‌د، له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوون له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا.
فاخیر کرمانجی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی هەولێر به "وشە"ی ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو، دکتۆر خاوەر ئه‌حمه‌د بەڕێوبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هه‌ولێر لە کاتی منداڵبوون لە ژێر نەشتەرگەری دەرنەچووە و گیانی لەدەست داوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" دوای ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی ناجێگیر ده‌بێت، به‌په‌له به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلیی تایبه‌ت به له‌دایكبوون و منداڵ ده‌برێ، به‌ڵام وێڕای هه‌وڵێكی زۆر له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ پزیشكی به‌توانا، له ژێر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ڕزگاری نه‌بووه و گیانی له‌ده‌ست داوه.
دكتۆره خاوه‌ر ئه‌حمه‌د مسته‌فا له كۆلێژی پزیشكیی هه‌ولێر خوێندوویه‌تی و ماوه‌ی چوار ساڵه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی هه‌ولێر بووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له گۆڕستانێكی هه‌ولێر به‌خاك سپێردراوه.