به‌خێوكردنی منداڵ و ڕاهێنانی له‌سه‌ر ڕه‌فتاری جوان، قوڕسترین به‌شی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه، ده‌بێت دایك و باوكان وا له منداڵه‌كانیان بكه‌ن، ڕه‌فتاری ناشیرین ئه‌نجام نه‌ده‌ن و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا باش بن.
هه‌ندێك ڕه‌فتاری ناشرین هه‌یه كه
منداڵان ده‌بێت لێی دوور بن، ئه‌مانه‌ن:
_ درۆ: بۆ ئه‌وه‌ی له منداڵه‌كه‌تی ته‌رك بكه‌یت، پێویسته له‌به‌رچاوی ناشیرین بكه‌یت و تێی بگه‌یه‌نیت كه به درۆكردن كه‌س خۆشی ناوێت و ئێوه‌ش سزای ده‌ده‌ن.
_ بێڕێزی: ده‌بێت وا له منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت ڕێز له هه‌موو كه‌سێك بگرێت، هه‌رگیز ڕه‌فتاری ناشیرین به‌رانبه‌ریان نه‌كات، چونكه ئه‌مه كار له داهاتووی ده‌كات.
_ میهره‌بان: ده‌بێ هه‌میشه ئه‌و وشانه به‌كار بێنێت، كه دڵی كه‌سی پێ نایه‌شێت و به‌رده‌وام به میهره‌بانیی و سۆزه‌وه قسه بكات.
_ تووڕه نه‌بێت: منداڵه‌كه‌ت فێر بكه، هه‌رگیز به تووڕه‌یی مامه‌ڵه نه‌كات، ئه‌گه‌ر شتێكیش بێتاقه‌تی كرد، با به هێوری مامه‌ڵه بكات و كاردانه‌وه‌ی خراپی نه‌بێت.
_ ته‌مبه‌ڵی: به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ته‌مبه‌ڵی دووری بخه‌وه، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خۆت ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه‌ی پێ بسپێره، تا فێری كاركردن بێت و هه‌میشه دانه‌نیشێت.