سه‌رۆكی وڵاتی بۆلیڤیا، تووشی هه‌ڵوێستێكی شه‌رمنده بوو، له‌كاتێكدا له‌ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگدا زانرا سه‌رقاڵی ته‌ماشاكردنی فیلمی ڕووت بووه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه جیهانییه‌كان، "ئیڤۆ مۆرالیس" سه‌رۆكی وڵاتی بۆلیڤیا، له‌ناو كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له دادگه‌ی وڵاته‌كه‌ی، سه‌رقاڵی مۆبایله‌كه‌ی ده‌بێت كه له‌وانه‌یه له ڕێگه‌ی هیدفۆنه‌وه گوێی لێ بگرێ، به‌ڵام له‌پڕ له ده‌ستی ده‌كه‌وێته خواره‌وه تووشی هه‌وڵوێستێكی نه‌خوازراو ده‌بێت.
كاتێك مۆبایله‌كه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی له‌پڕ ده‌نگێكی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه كه ده‌نگی هاوار و قیژه‌ی سێكسییه، بۆیه به‌په‌له هه‌وڵ ده‌دات هه‌رچۆنێك بێت ده‌نگه‌كه‌ی كپ بكات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌گه‌رچی بۆ سه‌رۆكی وڵات شه‌رمنده بووه، بۆ دانیشتوانی دادگهكه ده‌بێته مایه‌ی پێكه‌نین و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره دروست ده‌كات.