دیانا كه‌ره‌زۆن گۆرانیبێژی ناسراوی ئەردەنی ڕای گه‌یاند كه به‌هۆی گۆرانییه‌كه‌وه كه ئاوازه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماده‌ی كردووه، فرمێسك به چاوی دایكییدا هاتووه‌ته خوار.
له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا کە ماڵپەڕی "جەرەس" وەری گرتووە، دیانا كه‌ره‌زۆن ڕای ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و گۆرانییه كوردییه‌ی تۆماری كردووه و به‌م زوانه بڵاوی ده‌كاته‌وه، كاتێك دایكی گوێبیستی بووه، فرمێسك به چاوی هاتووه‌ته خوار، چونكه گۆرانییه‌كه كوردییه و دایكیشی كورده.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئاوازدانه‌رێكی هه‌ره به‌ناوبانگی كورده‌وه بۆ داندراوه و هۆكاری سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی و ده‌ڵێ: كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر شانازییه، چونكه پێشتر كاری بۆ گه‌وره گۆرانیبێژه‌كانی وه‌ك میاده حه‌ناوی و سه‌میره سه‌عید كردووه.
سه‌باره‌ت به گوتنی گۆرانییه‌كه گوتی: زۆر ماندوو بووم تا گۆرانییه‌كه‌م تۆمار كرد، هه‌ڵكه‌وت زاهیر زۆر ماندووبوونی بینی تا توانیم وشه‌كان وه‌ك خۆی بڵێمه‌وه، هه‌سته‌كه‌م توانیومه بگه‌م به جه‌ماوه‌ری كوردیش.
هەڵكەوت زاهیر ئاوازدانەری كورد، پێشتر بە "وشە"ی ڕاگەیاندبوو كە بە گۆرانییەكی ئەڤینداری، بۆ یەكەم جار سوپەر ستار دیانا كەرەزۆن، گۆرانی بە زمانی كوردی دەڵێت و گوتی: لە یەكێك لە ستۆدیۆ پڕۆفیشناڵەكانی توركیا دەنگی ئەو گۆرانیبێژەی لەسەر تۆمار كراوه.
دیانا كەرەزۆن، لە "سوپەر ستار" كە بەرنامەیەكی دۆزینەوەی ئەستێرەكان بوو، ساڵی 2003 لە كەناڵی "موستەقبەل"ی لبنانی پێشكەس دەكرا و ئەوكات پڕ بینەرترین بەرنامە بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تێیدا ناسناوی سوپەر ستاری پێ بەخشرا و لەو كاتەوە هەر بەو شێوەیە ناوی دەركردووە.
هەڵكەوت زاهیر كە پێشتریش ئاوازی بۆ چەندان گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەب داناوە، وەك: میادە حەناوی، سەمیرە سەعید، عەلی حەجار و چەندانی تر، ئاماژەی بەوەش دا كە گۆرانییەكە بەناوی "خاكی شیرین"ە و بە هەردوو شێوەزاری كرمانجی و سۆرانی گوتراوە و تێیدا ناوی پیرۆزی كوردستانیشی تێدایە.
پێشتر چەند جارێك دیانا كەرەزۆن ئەوەی ئاشكرا كردبوو بەو پێیەی دایكی كوردە، خۆی بە بەشێك لە كوردستان دەزانێ وەك چۆن خۆی بە ئەردەنی دەزانێ و خوازیارە گۆرانییەك بە كوردی بڵێ و سەردانی كوردستان بكات، ساڵانەش بە بەرگی كوردییەوە لە لاپەڕەكانی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە میلەتی كورد دەكات.