زۆر جار كه پاڵكه‌وتوویت قاچت به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌به‌یت و به دیوارێك پاڵی ده‌ده‌یته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌م كاره له‌خۆته‌وه ئه‌نجام بده‌یت، به‌ڵام هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه پشوویه‌ك به جه‌سته‌ت دراوه و به‌هۆی دانیشتنه‌كه‌ته‌وه بووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 چه‌ند سوودێكی ئه‌و جۆره دانیشتن یان پاڵكه‌وتنه‌ی باس كردووه، كه وات لێ ده‌كات ڕۆژانه به‌و شێوه‌یه پاڵكه‌ویت و پشوو به جه‌سته‌ت بده‌یت.
لێره‌دا پێنج سوودی ئه‌و پاڵكه‌وتنه بزانه:
_ چالاككردنی شێوازی هه‌رسكردنی خۆراك: ئه‌م پاڵكه‌وتنه وا ده‌كات به ئاسانی خۆراك هه‌رس بكه‌یت و خۆراكی هه‌رسكراو فڕێ بده‌یته ده‌ره‌وه.
_ سووڕی ته‌ندروستی جه‌سته باش ده‌كات: ئه‌م پاڵكه‌وتنه كه به شێوازی هه‌ڵگه‌ڕاوه ناسراوه، یارمه‌تیت ده‌دات به ئاسانی خوێن بۆ به‌شه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ت بگوازرێته‌وه، له كێشه‌كانی په‌ستانی خوێنیش ڕزگارت ده‌كات.
_ ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه: ماسولكه‌كانت به‌هێز ده‌كات، گرژبوونی به‌شه‌كانی جه‌سته‌ت چاك ده‌كاته‌وه، به باشترین چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌ش له دنیادا دانراوه.
_ دوودڵی و ڕاڕایی كه‌م ده‌كاته‌وه: ئه‌م پاڵكه‌وتنه مێشك هێور ده‌كاته‌وه، پشووت ده‌داتێ. ئه‌گه‌ر هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵكێشیت و به‌م شێوه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك پاڵكه‌ویت، بێگومان پشوو به جه‌سته‌ت ده‌ده‌یت و له هه‌موو دوودڵی و ڕاڕاییه‌ك ڕزگارت ده‌بێت.
_ ئازاری قاچه‌كان و پشتت له‌ناو ده‌بات: به‌م پاڵكه‌وتنه به ته‌واوی له‌ده‌ست هه‌موو ئازارێكی قاچ و پشتت ڕزگارت ده‌بێت و هه‌ست به گۆڕانكارییه‌كی زۆر له جه‌سته‌تدا ده‌كه‌یت.