بەڕێوەبەرایهتیی پۆلیسی هەولێر ڕای دهگهیهنێت كه بەبۆنەی سەری ساڵی تازەوه، پلانێكی تهناهیی تۆكمەیان داڕشتووە و سەرجەم هێزەكانیان لەحاڵەتی ئامادەباشیدان.
ئهمڕۆ ههینی، لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕای گهیاند: بەبۆنەی نزیكبوونەوەی سەری ساڵی تازەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، پۆلیسی هاتوچۆ و سەرجەم هێزە تهناهییهكانی تر، پلانێكی ئەمنی تۆكمەمان داڕشتووە و ماوهی چهند ڕۆژێكیشه دهستی پێ كردووه.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئهوهشی خسته ڕوو: قۆناغی یەكەمی پلانەكە لە 25ی ئەم مانگەوە دەستی پێكردووەو شەوی سەری ساڵیش سەرجەم هێزەكان باری ئەمنی ئەو شوێنانە دەپارێزن كە ئاهەنگیان تێدا سازدەكرێت، بەتایبەتی عەنكاوە.
زیاتر گوتی: لە شەوی سەری ساڵدا تیمەكانی پۆلیسی هەولێر و ئاسایش، بەناو شاردا دەگەڕێن و باری تهناهی ناو شار و دەرەوەش بە وردی دەخەنە ژێر كۆنترۆڵەوە.