كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ستی پێ كرد
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌عات 11 له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و سه‌ركرده‌كانی ناوه‌ندی بڕیاریش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه نین.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر داوای باڵی قۆرخكار ئه‌نجام دراوه و باڵی ناوه‌ندی بڕیار و كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به له‌تكردنی یه‌كێتی ناوبرد.
له رۆژی یه‌كی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر كۆسره‌ت ڕه‌سوول و به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی تری حزبه‌كه باڵی ناوه‌ندی بڕیاریان ڕاگه‌یاند، باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و برایم ئه‌حمه‌دیان به قۆرخ كردنی یه‌كێتی و هه‌ڵوشینی سامانی خه‌ڵك و قۆرخكردنی جومگه‌كانی یه‌كێتی ناویان ناوبردن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕۆژی دواتر باڵی قۆرخكار له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه ناوه‌ندی بڕیاریان به ناشه‌رعی له‌قه‌ڵه‌م دا و داوای هه‌رچی زووه ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد.
وشه/باز.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د