ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به مادى یان جه‌سته‌یى قوربانین
"زۆر له ئێمه گوێبیستى ئه‌وه بووین كه جادوو یان نوشته‌مان لێ كراوه، به‌ڵام گرنگه هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بین كه فێڵێكى بازرگانییه و هیچى تر نییه، من كرێكارێكم له‌ژێر ده‌ستى ئه‌و شێخه باسى هۆكارى به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتنى من و خۆشه‌ویسته‌كه‌مى ده‌كرد". ئه‌وه گوته‌ى گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 28 ساڵه.
ڕه‌وه‌ز وریا سوور گه‌نجێكه له یه‌كێك له شارۆكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پیشه‌ی كرێكاره، به‌گوته‌ى خۆی ئێسته كرێكارى بۆ یه‌كێك له‌و خانووه شاهانه‌ییانه ده‌كات كه چوار ساڵ پێش ئێسته به‌هۆى كێشه‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ى سه‌ردانى كه‌سێكى كردووه به‌ناوى شێخ، كه‌چی ئێسته ئه‌و لافیان به‌سه‌ردا لێ ده‌دات.
ڕه‌وه‌ز بۆ "وشه" ئاشكراى كرد، "زۆر له‌وانه كاتێك سه‌ردانیان ده‌كه‌یت خۆیان به پیاوچاك نیشان ده‌ده‌ن یان وه‌ك كه‌سێكى باڵای ئاینی ده‌رده‌كه‌ون، له كاتێكدا هیچ شتێك له‌باره‌ى ئاینه‌وه نازانن، به‌ڵكو هاووڵاتییان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن به كۆمه‌ڵێك ده‌رمان و فرتوفێڵ".
ئه‌و گه‌نجه زیاتر گوتی، یه‌كێك له فێڵه‌كان ئه‌وه‌یه جادووگه‌ر ده‌ڵێ نوشته به‌تاڵ ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش درۆیه‌كى شاخداره، چونكه جۆرى فێڵكردنه‌كه‌یان ڕوونه، له كاتێكدا دوو كه‌س ده‌چنه ژووره‌وه بۆ لایان، یه‌كێكیان ده‌بێ دوورتر دابنیشێت و ئه‌وه‌ى تریش له پێش شێخ كه ئه‌مه‌ی دووه‌م خاوه‌ن كێشه‌كه‌یه.
"بڵاوبوونه‌وه‌ى جۆره بۆنێك له پێش ئه‌و ئاگر و مۆمه‌كه‌ی دایناوه، وا ده‌كات كه‌سه‌كه له هۆش خۆى بچێت و شێخ‌یش به‌هۆى كاسبوونی بۆنه‌كه كارى تێناكات، بۆیه دواتر به‌هۆشى ده‌هێننه‌وه، كه‌سه‌كه به‌و بۆنه ناخۆشه گه‌ده‌ى تێكچووه و دووچارى (ڕشانه‌وه) ده‌بێت، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌ى شێخه كه نوشته‌كه به‌تاڵ بووه‌ته‌وه". ڕه‌وه‌ز به‌گوته‌ی خۆی لاى شێخ ئه‌م كرداره‌ی به‌سه‌ردا تاقی كراوه‌ته‌وه.
په‌یامنێرى "وشه" زیاتر به‌دواداچوونى بۆ ئه‌و بابه‌ته كرد، له‌وكاته‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌س بانگه‌شه‌ى به‌تاڵكردنه‌وه‌ی جادوو ده‌كه‌ن، به كه‌سێكى نه‌ناس سه‌ردانى كردن و بۆی ده‌ركه‌وت، بازرگانییه‌كى ڕٍوونه بۆ قۆڵبڕینى خه‌ڵك و هیچى تر نییه، ئه‌وه‌یش به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌یسى په‌یامنێره‌كه‌ى "وشه" چیرۆكێكى دروستكراوی خۆشه‌ویستى بوو له‌لاى ئه‌و جادووگه‌رانه، كه‌چی دڵنیایان كرده‌وه كه ناتوانێ هه‌رگیز هاوسه‌رگیرى بكات تا جادووه‌كه‌ى به‌تاڵ نه‌كرێته‌وه، له كاتێكدا په‌یامنێره‌كه هاوسه‌رى هه‌یه و خاوه‌نى دوو منداڵیشه.
یه‌كێك له‌و جادووگه‌رانه بۆ چیرۆكه‌كه‌ى په‌یامنێرى "وشه" گوتى، تۆ پێویستت به‌وه‌یه چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تیت بۆ بكرێت و ئه‌و جادووه‌ى لێت كراوه مێژوویه‌كى كۆنى هه‌یه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌رگیز خۆشى له خۆت نه‌بینى، بۆیه ده‌بێ چه‌ند كه‌لوپه‌لێكت بۆ دیارى بكه‌ین له ده‌ره‌وه بیانكڕی، گرووپێكیشمان هه‌یه له فه‌یسبووك ده‌توانى سه‌ردانیان بكه‌یت ئه‌وان كه‌لوپه‌له‌كان ده‌فرۆشن.
ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى جادووگه‌ره‌كان به‌گوته‌ى خۆیان ڕێپێدانیان هه‌یه بۆ فرۆشتن و مۆڵه‌تیان هه‌یه و له‌لایه‌ن كه‌سانى باوه‌ڕپێكراوى خۆیان ده‌یفرۆشن.
به‌گوێره‌ی حساباتی خۆیان، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى په‌یامنێره‌كه‌ى "وشه" بایى ملیۆنێك و 700 هه‌زار دینار بوو، كه‌لوپه‌له‌كانیش بریتى بوون له "شانه‌ى 25 ساڵ پێش ئێسته و لاستیك و ده‌زوو و دووگى مه‌ڕى چینى"، له كاتێكدا ئه‌و هیچ كێشه‌ی نه‌بوو. خۆ جادووگه‌ر ئه‌گه‌ر راستییه‌كی لا هه‌بێت ده‌بوو دڵنیا بێت ئه‌م كه‌سه كێشه‌ی نییه یان لایه‌نی كه‌م بزانێ هاوسه‌ری هه‌یه، نه‌ك ئاراسته‌ی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری چیرۆكێكی خه‌یاڵی.
هه‌رچى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه هۆشدارى به هاووڵاتییان ده‌دات كه ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت هه‌موو فێڵه و شتێك نییه به‌ناوى چاره‌سه‌رى جادوویی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه مۆڵه‌تى پێ درابێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" ئاشكراى كرد، تا ئێسته هیچ ناوه‌ند و شوێنێك به‌فه‌رمى نییه به‌ناوى چاره‌سه‌رى جادوویی له كوردستان، واته هیچ كه‌سێك مۆڵه‌تى له‌و شێوه‌یه‌ى وه‌رنه‌گرتووه و پێشى نادرێت.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌یشى گوت، "نابێ هاووڵاتییان بكه‌ونه ژێر هه‌ژموونى ئه‌و فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنانه، چونكه ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بێگومان گوته‌ى خۆى ده‌بێت له‌سه‌رى و له ڕابردووش‌دا هۆشداریمان داوه".
هه‌رچى لایه‌نی پۆلیسه رای ده‌گه‌یه‌نن كه كێشه‌ى نه‌گرتنى ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به نهێنی ده‌چن و شوێنه‌كه ئاشكرا ناكه‌ن، خۆیشیان هیچ ناوه‌ندێكی فه‌رمییان نییه، بۆیه زۆرجار ئه‌وه وایكردووه شوێنی ئه‌و فێڵبازانه نادیار بێت.
ڕائید عه‌لى جه‌مال گوته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاشكراى كرد، "قوربانى هه‌بووه له سنووره‌كه‌ى ئێمه به‌ده‌ست ئه‌و جادووگه‌رانه، كه‌سه‌كه ناچار بووه خۆى بكوژێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى پۆلیس گوتى، كه‌سێك له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان سه‌ردانى چه‌ند جادووگه‌رێك ده‌كات و ئه‌وانیش به فێڵ هه‌ر پاره‌ى لێ وه‌رده‌گرن، دواجار ئه‌و كه‌سه پاره‌یه‌كى زۆر قه‌رزار ده‌بێت و به‌هۆى زۆرى قه‌رزه‌كه‌ى، ناچار خۆى ده‌كوژێت.
ئاشكراى كرد، كه‌سه‌كه خه‌ڵكى سنووره‌كه‌ى ئێمه بوو، به‌ڵام جادووگه‌ره‌كه خه‌ڵكى شارێكى تر بوو، بۆیه نه‌توانرا ئه‌وه‌ى پێویست بێت بۆى بكرێت. هاوكات ئه‌و كه‌سانه زوو شوێنى خۆیان ده‌گۆڕن، به‌ڵام هه‌ر هاووڵاتییه‌ك سكاڵاى هه‌بێت، به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها بارودۆخى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ندێك كه‌س ڕه‌نگه دووچارى ئه‌و فێڵكردنه‌ش بێت، به‌ڵام ئاماده نه‌بووه باسى بكات.
"ئه‌و جادووه‌ى لێت كراوه مێژوویه‌كى كۆنى هه‌یه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌رگیز خۆشى له خۆت نه‌بینى، بۆیه ده‌بێ چه‌ند كه‌لوپه‌لێكت بۆ دیارى بكه‌ین له ده‌ره‌وه بیانكڕی”