خۆشه‌ویستیی نێوان هاوسه‌ران ڕاسته به زۆر شت به‌نده و ناكرێ له چه‌ند شتێكی كه‌مدا بچووك بكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك قسه هه‌یه كه وا ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ره‌كه‌ت گومان له خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان بكات، بۆیه ئه‌و جۆره ڕه‌فتار و قسانه به‌رانبه‌ر هاوژینه‌كه‌ت نه‌كه‌یت باشتره.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 هه‌ندێك له‌و قسانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت هاوسه‌ران له ئاستیاندا خۆڕاگرن بن و ئه‌گه‌ر زۆریش تووڕه و خه‌مبار بوون، ئه‌و جۆره قسانه به به‌رانبه‌ره‌كه‌یان نه‌ڵێن، تا نه‌بێته هۆی دڵشكانیان و گه‌وره‌تر بوونی كێشه‌كان.
_ "من له تۆ زیاتر پاره په‌یدا ده‌كه‌م"
ئه‌مه هه‌ردوو لایه‌ن تووڕه و شه‌رمه‌زار ده‌كات، وای لێ دێت له‌و پاره‌یه‌ش بێ منه‌ت ده‌بێت كه تۆ بۆ به‌خێوكردن یان یارمه‌تیدانی ئه‌و په‌یدای ده‌كه‌یت، بۆیه كه‌ستان باسی پاره نه‌كه‌ن باشتره، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی یه‌كتری بریندار نه‌كه‌ن.
_ "هه‌موو شتێك هه‌ڵه‌ی تۆیه"
له پێوه‌ندیی هاوسه‌ریدا لێبورده‌یی و ددانپێدانان به هه‌ڵه‌كاندا جوانترین ڕه‌فتاری مرۆڤانه‌یه كه وا ده‌كات كێشه‌كان زوو چاره‌سه‌ر بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌وی تر تاوانبار بكات، هه‌رگیز هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ر نابن، به‌ڵكو ناكۆكییه‌كان روو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
_ "ڕقم لێته"
كاتێك تووڕه‌یت، زۆر ئاگادار به له‌وه‌ی قسه‌ی نه‌شیاو به هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌ڵێیت و برینداری نه‌كه‌یت، ڕه‌نگه تۆ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك شه‌ڕ بكه‌یت و له كاتی زۆرگوتندا پێی بڵێی كه ڕقت لێیه‌تی، ئه‌مه‌ش هه‌زار هێنده‌ی هۆكاری شه‌ڕه‌كه تووڕه‌ی ده‌كات و خه‌فه‌تی ده‌داتێ.
_ "هه‌ڕه‌شه به ته‌ڵاقدان"
ته‌ڵاق وشه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، تا پێوه‌ندییه‌كانتان كۆتایی پێ نه‌یه‌ت ئه‌و وشه‌یه به‌كار نه‌هێنیت، پیاو به هه‌ڕه‌شه‌كردن و ژن به داواكردنی ته‌ڵاق خۆیان ناشیرین ده‌كه‌ن و وایان لێ دێت ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌یان له‌لا ئاسایی بێت و له پێوه‌ندییه‌كه‌یان سارد ببنه‌وه.
_ "بێده‌نگیی"
ڕاسته كه قسه ده‌كه‌یت ده‌بێ وریای قسه‌كانت بیت و بیریان لێ بكه‌یته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه بێده‌نگ بیت و هیچ قسه‌یه‌ك نه‌كه‌یت، چونكه ئه‌مه به‌رانبه‌ره‌كه‌ت تووڕه ده‌كات و كێشه‌كانتان گه‌وره‌تر ده‌كات.