ته‌نیا كه‌متر له 15 سه‌عات ماوه كۆتایی له ساڵی 2016 بكه‌ین و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو و ئه‌مڕۆش سه‌یرترین و ده‌گمه‌نترین و ئامار و ڕووداوه گرنكه‌كانی ساڵ له‌لایه‌ن میدیاكانی جیهانه‌وه بایه‌خی زۆریان پێ ده‌درا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه سه‌یرترین ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ن كه له ساڵی 2016 له‌لایه‌ن سعوودیه‌كانه‌وه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی "ئه‌لعه‌ره‌بییه" ژماره‌یه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌یه‌كه‌وه لكێنراون و توڕه‌یی زۆری خه‌ڵكی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و زۆرترین كاردانه‌وه‌ی له ساڵی 2016 به‌دوای خۆیدا هێناوه.
گرته ڤیدیۆكان، یه‌كه‌میان خواردنی زۆر و كرده‌ی سه‌یری عه‌ره‌به‌كانه كه ئێسته‌ش وه‌كو بیابان نشینه‌كان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، گرته ڤیدیۆی دووه‌م گه‌نجێك پاره‌یه‌كی زۆری سعوودی له نێو مه‌نجه‌ڵ و له‌سه‌ر ئاگر ده‌كوڵێنێت، بێگومان كه پاره ته‌ڕبوو و كوڵێنرا كه‌ڵكی به‌كارهێنانی نامێنێ، ئه‌مه‌ش واته ئه‌و گه‌نجه هێنده پاره‌ی زۆره لای ئاساییه به‌شێكی زۆری بكوڵێنێت.
ڤیدیۆی سێیه‌م گه‌نجێكی تره كه دانیشتووه و پاره به‌سه‌ر خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه و لووتی پێ ده‌سڕێ و له كامێراكه‌ی ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ڤیدیۆی چواره‌م كه‌سێكی خانه‌دانی سعوودیه و گوێی منداڵێكی بۆ ده‌بڕدرێ تا به‌و خوێنه‌ی لێی دێته خواره‌وه ده‌ستی بشوات! هه‌موو ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه له یه‌ك پارچه ڤیدیۆ كۆكراونه‌ته‌وه و ده‌توانن بینه‌ریان بن.