ژنێكی چینی دوای ئه‌وه‌ی 17 جار دووگیان بوو و هه‌موویانی له‌بار خۆی برد، له كۆتادا ناو ڕه‌حمی وشك بووه‌وه و تووشی نه‌زۆكیی كرد.
ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا بڵاوی كرده‌وه، شیاو جۆ ژنێكی 27 ساڵی چینییه، ماوه‌ی شه‌ش ساڵ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێك هه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی له خواردنی حه‌ب یان هۆكاره‌كانی تری ڕێگریكردن له دووگیانی نه‌بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا 17 جار سكی پڕبوو، ئه‌ویش نه‌یده‌ویست جارێ دایكایه‌تی بكات و هه‌موویانی له‌بار برد.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریی له‌باربردنانه ئه‌و ژنه‌ی تووشی چه‌ندان نه‌خۆشیی له ڕه‌حمیدا كرد، له كۆتادا پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاند كه ئیتر دووگیان نابێت و هه‌رگیز ناتوانێت ببێت به دایك.
سه‌ره‌تا شیاو ته‌مه‌نی 21 ساڵ بووه كه ده‌ستی به له‌باربردنی منداڵ كردووه، بۆیه نه‌یویستووه ببێته دایك تا ته‌مه‌نی تۆزێك گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش تووشی ئه‌و به‌ڵایه‌ی كردووه.
پزیشكه‌كانی ده‌ڵێن: چه‌ند جارێك ئامۆژگاری شیاومان كردووه و پێمان ده‌گوت، منداڵه‌كه‌ت بهێڵه‌وه چونكه له‌وانه‌یه جارێكی تر دووگیان نه‌بیته‌وه، ئه‌ویش وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه هێشتا پلانی بۆ هاوسه‌رگیری دانه‌ناوه و ناشتوانێ له‌م كاته‌دا منداڵ به‌خێو بكات.