لەم پارێزگایە لە ماوەی پێنج سەعاتدا 119 رووداوی هاتوچۆ رووی دا

:: PM:12:30:31/12/2016 ‌

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دوبەی، هەستا بە تۆماركردنی ژمارەی پێوانەیی رووداوەكان، ئەوەش بە تۆماركردنی 119 رووداوی هاتوچۆ، لە ماوەی تەنیا پێنج سەعاتدا.

لەوبارەیەوە ئاژانسی فەرمیی دەنگوباسی ئیماڕات "وام" بڵاوی كردووەتەوە، كە پۆلیسی دوبەی هەزار و 892 پێوەندیی تەلەفۆنیی هاووڵاتییانی وەڵام داوەتەوە و 119 رووداوی هاتوچۆی تۆمار كردووە، لە ماوەی تەنیا پێنج سەعاتی نێوان چوار تا نۆی بەیانی، كە لەو كاتەدا تەمومژێكی زۆر ناوچەكەی داپۆشی بووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هۆكاری ئەو هەموو رووداوەی هاتوچۆ بریتی بووە، لەو تەمومژە خەست و چڕەی كە لەو ماوەیەدا كەشوهەوای ناوچەكەی داپۆشی بوو، كە هاوكات بووە هۆی ئەوەی كە 13 گەشتی ئاسمانیش لە فڕۆكەخانەكانی دوبەی رابگیرێن.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی