بە تۆمەتی تێوەگلان لە فیلمی سێكسی پێشكەشكارێكی ناسراو دەگیرێت

:: AM:11:38:28/02/2019 ‌
لەو كاتەی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە دەیویست میسڕ جێبهێڵێت، هێزە تەناهییەكان رەنا هویدی پێشكەشكاری كەناڵی mbc دەگرن بە تۆمەتی بەشداری لە بەرهەمهێنانی فیلمی سێكسی.

ئەمرۆ پێنجشەم 28ی شوبات/ فێبرایەر، میدیا میسڕییەكان گرتنی رەنا هویدی پێشكەشكاری بەرنامەیەكی ئێوارانی كەناڵی ئاسمانی mbcی میسڕییان بڵاو كردەوە.

بەگوێرەی میدیا میسڕییەكان، رەنا بە بڕیاری داواكاری گشتی لەلایەن هێزە تەناهییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە دەگیرێت كە تۆمەتی بەشداركردنی لە فیلمی سێكسی دراوەتە پاڵ لەگەڵ خالید یوسفی دەرهێنەر.

هێزە تەناهییەكانی میسڕ دەڵێن رەنا لەو كاتەی گیراوە، جانتایەكی پڕ لە پارەی بە دەستەوە بووە، ئێستەش راپێچ كراوە بۆ لێكۆڵینەوە بە تۆمەتی بەشداركردنی لە بەرهەمهێنانی فیلمی سێكسی لەگەڵ پەرلەمانتاری پێشتری میسڕی خالید یوسف كە كاری دەرهێنەری بۆ فیلمەكە كردووە.

رەنا دەبێتە پێنجەمین ژن كە بە بڕیاری داواكاری گشتی میسڕ دەگیرێت، دوای تێوەگلانی مونا فاڕووق و شەیما حاجی هونەرمەند و كامیلیای سەماكەر و مونا غەزبانی بازرگان لە بەرهەمهێنانی فیلمی سێكسی لەگەڵ دەرهێنەر خالید یوسف.

جێی باشە داواكاری گشتی میسڕ تا ئێستە هیچ تۆمەتێكی نەخستووەتە پاڵ خالد یوسف كە سەرەتای ئەم مانگە سەردانی پاریسی كرد.

رەنا لە دایكبووی 1993یە، بۆ یەكەمجار لەسەر شاشەی كەناڵی ئاسمانی بەغدادیە وەك پێشكەشكار دەركەوت، ماوەیەك پێش ئێستەش لەگەڵ كەناڵی mbcی میسڕی بەرنامەی گفتوگۆی ئێوارە پێشكەش دەكرد.





وشە - فه‌رمان سادق