هاكەرزێكی سعوودیە وەزارەتی دەرەوەی عێراقی هاك كرد

:: AM:11:49:15/10/2016 ‌
ئەمڕۆ شەموو هاكەرزێكی سعوودی توانی پێگەی ڕەسمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاك بكات و لەسەر پێگەی وەزارەتەكەش نووسراوە، پێشتر ئاگەدارمان كردنەوە ئەی كۆیلەكانی ئێران و حزبی شەیتان، پێگە سونییەكان هاك مەكە، بەپێچەوانەوە كاردانەوەمان دەبێت.

هاككردنی پێگەی رەسمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەكاتێكدایە رۆژانی پێشووش هاكەرزێكی عێراقی پێگەی وەزارەتی پێوەندییەكانی هاك كرد و ئاشكرای كرد، كە توانیویەتی كۆمەڵێك گەندەڵی لە نێو پێگەكەوە ئاشكرا بكات.

دوای هێرشی شیعەكانی عێراق لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بۆ سەر سعوودیە و باڵوێزەكەی، پێوەندییەكانی هەردوولا گرژی تێ كەوت، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە باڵوێزی وڵاتەكەی لە سعوودیە دوور خستەوە، هاوكات عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئاشكرای كرد، كە حەشدی شەعبی هێزێكی سەر بە ئێرانە و بەشداربوونیشی لە شەڕی مووسڵ كارەسات دەخوڵقێنێت.

پێوەندی شیعەكانی عێراق و سعوودیە هەر بە هێرشكردنە سەر یەكتر لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی نەوەستا، بەڵكو ئێستە شارەزایانی سعوودیە لە بواری هاككردن، هێرش دەكەنە سەر ماڵپەڕە ڕەسمییەكانی حكوومەتی عێراق و دەستی بەسەردا دەگرن.

وشە/باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د