خشتەی مووچەی مانگی كانوونى یه‌كه‌مى فەرمانبەران بڵاو كرایه‌وه‌

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاشكرای دەكات، كە هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش دەكرێت و خشته‌ى تەواوی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و فەرمانبەران و خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانیش بۆ "وشه‌" ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئادار، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاشكرای كرد، هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو لە پێنجی ئادارەوە دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات، ئەگەری ئەوەیش هەیە لە ڕۆژە پشووەكاندا ڕۆژێك پێش یان پاش بكەوێت.

زیاتر گوتى، تاكو ئێسته‌ هیچ بڕیارێك بۆ لابردنی پاشەكەوتی مووچە نییە و ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانە، هه‌روه‌ها ئەگەر لە پشووی پێنجی ئادار مووچە دابەش بكرێت و دوانەكەوێت، ئەوا بە مووچەی پێشمەرگە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونى یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو دەست پێ دەكات بەم جۆرەى خواره‌وه‌یه‌:

سێشەم ٥/ ٣ / ۲٠۱۹: دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان

چوارشەم ٦ / ٣ / ۲٠۱۹: یەكەكانی70و80ی پێشمەرگە

پێنجشەم ٧/ ٣ / ۲٠۱۹: وەزارەتی پەروەردە

یەكشەم ١٠/ ٣ / ۲٠۱۹: وەزارەتی تەندروستی

دووشەم ١١/ ٣ / ۲٠۱۹: وەزارەتیدارایی وئابووری

سێشەم ۱٢/ ٣ /۲٠۱۹: وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان - كەسوكاری شەهیدان - زیندانیەسیاسیەكان

چوارشەم ١٣/ ٣/ ۲٠۱۹: وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی

پێنجشەم ١٤ / ٣ / ۲٠۱۹: وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی - وەزارەتی داد -  ئەنجوومەنی دادوەری ھەرێم -  خاوەنپێداویستیەتایبەتەكان

یەكشەم ۱٧/ ٣ / ۲٠۱۹: وەزارەتی ناوخۆ - وەزارەتی سامانەسروشتییەكان - وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم

دووشەم ١٨/ ٣ / ۲٠۱۹: ئەنجوومەنی ئاسایش - دەزگای گشتی ئاسایش - هێزەكانی زێرەڤانی - هێزی بەرگریی فریاكەوتن

سێشەم ١٩/ ٣ / ۲٠۱۹: وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار - وەزارەتی كشتوكاڵ -  وەزارەتی كارەبا -  وەزارەتی پلاندانان - وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن - دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی -  دەستەی مافی مرۆڤ - دەستەی وەبەرهێنان - دەستەی دەستپاكی -  دەستەی ژینگه - دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم - كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن - دەزگای گشتی كاروباریمین

چوارشەم ٢٠/ ٣ / ۲٠۱۹: وەزارەتیپیشەسازی و بازرگانی - وەزارەتی ڕۆشنبیری - وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە - سەرۆكایەتی هەرێم - سەرۆكایەتی پەرلەمان - ئەنجوومەنی وەزیران



وشە - محەمەد میران


PM:08:06:01/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 14429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌