هه‌موو زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كیسی هێلكه‌دان له‌م ڕاپۆرته‌دا بخوێنه‌وه
كیسی هێلكه‌دان به‌و كیسه بچووك بچووكانه ده‌گوترێت كه له‌ناو هێلكه‌دانی ژنان دروست ده‌بن، دروستبوونی كیسی هێلكه‌دان حاڵه‌تێكی تێكچوونی هۆڕمۆنی له‌شی ژنانه، به‌پێی دواین ئاماره‌كان 10% ژنانی ئێسته تووشی كیسی هێلكه‌دان ده‌بن، كیسی هێلكه‌دان له ژناندا به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌زۆكی و له كچانیش به هۆكاری سه‌ره‌كی تێكچوونی سوڕی مانگانه و ده‌ركردنی زیبكه و مووی و هه‌ڵوه‌رینی پرچیان داده‌نرێت.
د. قانیعه عه‌بدوڵا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و له‌دایكبوون، باسی دروستبوونی كیسی هێلكه‌دان و هۆكار و نیشانه و چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ "وشه" ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی تووشی كیسی هێلكه‌دان ده‌بن ته‌مه‌نیان له نێوان 15 تا 45 ساڵه، به‌ڵام له‌دوای ته‌مه‌نی 20 ساڵی ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه پێشتر ده‌رناكه‌وی به‌هۆی سه‌ردانی نه‌كردنیان بۆ پزیشكی پسپۆڕ و گرنگی پێنه‌دانیان، دروستبوونی ئه‌وم كیسانه پێوه‌ندی به جۆری پێستی كه‌سه‌كه‌وه نییه كه ئایه كه‌سه‌كه ئه‌سمه‌ره یه‌نا سپی یان دانیشتووی چ ناوچه‌یه‌كه، له هه‌موو دنیادا ژنان دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ دروستبوونی ئه‌م كیسانه قه‌ڵه‌وییه ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه، هه‌ندێك جاریش بۆماوه‌ییه له پوور و دایك و كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌وه‌نه هه‌یبێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوون زیاتر ده‌كات.
بۆچی كیسی هێلكه‌دان دروست ده‌بێت؟
- بوونی ناهاوسه‌نگی له هۆڕمۆنه‌كانLH, FSH له ناو هێلكه‌دانی ژنه‌كه، ئه‌و ناهاوسه‌نگییه كاتێك له‌و دوو هۆڕمۆنه دروست ده‌بێت، تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێت كه هێلكه‌دان هیچ هێلكه‌یه‌ك فڕی نه‌دات، به‌و مانایه‌ی هێلكه‌دان له ناوه‌وه هێلكه دروست ده‌كات، به‌ڵام ناترووكێت ئه‌م نهترووكانه واده‌كات ئه‌و ژنه تووشی سوڕی مانگانه نه‌بێت یان شه‌ش مانگ جارێك ببێت یان به‌گشتی سوڕی مانگانه‌ی به‌ته‌واوی تێكده‌چێت.
- كێشه‌ی نه‌زۆكی، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه كیسی هێلكهدانیان هه‌یه منداڵیان نابێت و نه‌زۆك ده‌بن، ئه‌گه‌ر هاتوو له سه‌ره‌تا ئه‌و كیسانه چاره‌سه‌ر نه‌كران، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه ژنه‌كه تووشی نه‌زۆكی بكات.
- دروستبوونی كیسی بچووك له‌ناو هێلكه‌دان ئه‌و جۆره‌یان سه‌ره‌تایه و به ڕێی سۆنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانرێت زوو ده‌ست به‌چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ته‌شه‌نه ده‌كات بۆ كیسی گه‌وره‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی زیاد ده‌كات.
نیشانه‌كانی تووشبوون به كیسی هێلكه‌دان.
- ناڕیكی سووری مانگانه، بۆ نموونه ژنه‌كه زوو زوو ده‌كه‌وێته سوڕی مانگانه یان شه‌ش مانگ نابێت یان ماوه‌یه‌كی زۆر له سوڕی مانگانه ده‌بێت، یان له ساڵێك كه‌متر له هه‌شت جار ده‌كه‌ونه ناو ئه‌و سوڕه‌وه كه ده‌بێت 10 یا 11 جار له ساڵێك ببن.
- زۆربوونی مووی ده‌موچاو له چه‌ناگه یا له سنگی یان ده‌وروبه‌ری ناوكی و گۆی مه‌مك، بۆیه له‌كاتی ده‌رچوونی مووه‌كان پێویسته زوو سه‌ردانی پزیشك بكرێت.
- ده‌رچوونی زیبكه له پشت و له‌سنگ و ده‌موچاو، ئه‌و زیبكهیه زۆرجار له ته‌مه‌نی سه‌روی ٣٠ سالی ده‌بێت جیاوازه له زیبكه‌ی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری.
- به‌پێچه‌وانه‌ی مووی ده‌مووچاو سنگ و پشت، مووی سه‌ریان كه‌م ده‌بێته‌وه و هه‌ڵده‌وه‌رێ.
- زیادبوونی كێش به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی، له‌كاتێكدا كه‌سه‌كه ڕیجیمیش ده‌كات به‌ڵام كاریگه‌ری ناكات.
- ڕه‌شبوون یان قاوه‌ییبوونی پێستیان، به‌تایبه‌ت بنی سك و پشتیان ڕه‌نگی ده‌گۆڕی و به‌ئاسانی هه‌ست پێ ده‌كرێت.
-هۆكاره‌كانی دروستبوونی كیسی هێلكه‌دان.
-به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌ندرۆجین، نێرانه‌یه و پیاو و ژن ئه‌م جۆره هۆڕمۆنه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له‌لای پیاوان زۆرتره، له‌لای ژنی ئاسایی ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌مه، به‌ڵام ئه‌و ژنه‌ی كه كیسی هه‌یه ئه‌وا ڕێژه‌ی ئه‌م ئه‌ندرۆجینه له‌ناو خوێنی زۆر بووه كاتێك ئه‌م هۆڕمۆنه كه زیاد بوو هه‌موو نیشانه‌كان ڕوو ده‌ده‌ن و هێلكه‌دانه‌كه هێلكه ناترووكێنێ.
- ئه‌نسۆلین له‌ناو له‌شی كه‌سی تووشبوو زیاد ده‌بێت و ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌ویی كه‌سه‌كه، ئه‌وه‌ش دووچاری كیسی ده‌كات، ئه‌م حاڵه‌ته زۆرتر له‌و كه‌سانه‌دایه كه هه‌ڵگری نه‌خۆشیی شه‌كره‌ن.
دروستبوونی كیسی هێلكه‌دان هۆكاره بۆ دروستبوونی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك:
1- تووشبوونی نه‌خۆشیی شه‌كره.
2- تووشی نه‌خۆشیی چه‌وری و زه‌خت.
3- تووشی دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكی ده‌بێت.
4- نائارامی له‌ناو خه‌ودا.
5- تووشی شێرپه‌نجه‌ی ره‌حم ده‌بێت ئه‌گه‌ر زۆر فه‌رامۆش بكرێت و تووشبوو هۆكاره‌كان چاره‌سه نه‌كات.
چاره‌سه‌ركردنی كیسی هێلكه‌دان له ژنان.
-به‌چاره‌سه‌ری هۆكاره‌كانی ده‌بێت.
-به‌بێ چاره‌سه‌ریش له‌دوای ته‌مه‌نی ٤٥ ساڵ یا وه‌ستانی سوڕی مانگانه خۆی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێ نه‌خۆشیی تری تێدا ده‌مێنێت كه به‌هۆی كیسه‌كه‌وه دروست بوون.
دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كه له‌لایه‌ن پزیشكی ژنانه‌وه ده‌بێت ئه‌و پزیشكانه له‌ڕێی پشكنینی جێ و چه‌ند پشكنینێكی تر ده‌توانن له‌گه‌ڵ زانینی نیشانه‌كانی و هه‌روه‌ها له‌ڕێی سۆنه‌ری حه‌وزه‌وه ده‌توانرێت بزانرێت كیسه‌كه‌ی چۆنه و قه‌باره‌ی چه‌نده، هه‌روه‌ها پشكنینی غودهشی بۆ بكرێت، له‌م ڕێیانه‌وه ده‌توانرێت بزانرێت كیسه‌كان چه‌ند و چۆنن و قه‌باره‌یان چه‌نده.
-ئێمه وه‌ك پزیشكان زۆربه‌مان هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژنی مێردار، یه‌كه‌م شت هانی ده‌ده‌ین كه دووگیان ببێت، چونكه دووگیانی واده‌كات هه‌موو ئه‌و هۆڕمۆنانه‌ی كه تێك چوون هه‌موویان چاك ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی، ئه‌وكات كیسه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه و نیشانه‌كانیشی كه‌م ده‌بێته‌وه.
-ئه‌گه‌ر كچ بوو هاوسه‌رگیری نه‌كردبوو، ئه‌گه‌ر كێشی زۆربوو ده‌بێت كێشی دابه‌زێنیت، چه‌ند جۆرێكی ده‌رمان به‌كار بهێنێت بۆ مووه‌كانیش ده‌بێت لێزه‌ر به‌كار بهێنیت یان به‌داو بیكات.
-هه‌ندێك جار كیسه‌كان ده‌بێت هۆی ناڕێكی سوڕی مانگانه، ئه‌وكاته حه‌بی مه‌نع ده‌بێت به‌كار بهێنیت، ئه‌و حه‌به سوڕی مانگانه‌كه‌ی چاك ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌رێكی زۆر گونجاوه، به‌ڵام ده‌بێت له‌ژێر چاودێری پزیشكی بیخوات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حه‌بی مه‌نع، چه‌ند حهبێكیی تر ده‌درێت به ژنان بۆ ئه‌وه‌ی مووه‌كانیان كه‌م بێته‌وه، هه‌روه‌ها حه‌بی (میتفۆڕمین) باشترین ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری كیس و مووی ده‌موچاو.
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كیسی هێلكهدانیان هه‌یه ده‌توانن دووگیان ببن، دوای دابه‌زاندنی كێش ده‌بێت ده‌رمان بۆ گه‌وره‌بوونی هێلكه به‌كار بهێنێت، هه‌ندێك جاریش ده‌بێت منداڵی بلووری دابنێت.
هه‌ندێك جار كۆنتڕۆڵی ئه‌م كیسانه ناكرێت و دووچاری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت، دوای ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه ده‌بێت ماوه‌ی نۆ مانگ ژنه‌كه دووگیان ببێت.
ئه‌و كێشانه‌ی دووچاری ژنێكی دووگیان ده‌بن كه كیسی هێلكهدانیان هه‌یه.
-له‌بارچوونی منداڵ زیاتر ده‌كات.
-تووشی شه‌كره ده‌بن له‌كاتی دووگیانی.
-تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن.
-زۆربه‌یان ئه‌گه‌ری ئه‌ویان هه‌یه كه منداڵه‌كنیان به ڕێی نه‌شته‌رگه‌ری ببێت چونكه منداڵه‌كه گه‌وره ده‌بێت له‌ناو سكی دایكه‌كه و به سروشتی له دایك نابێت.
چۆن ده‌توانین ڕێگری بكه‌ین له ڕوودانی ئه‌م حاڵه‌تانه و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كه‌م بكه‌ینه‌وه.
- ئه‌وانه‌ی كیسیان هه‌یه و ده‌یانه‌وی دووگیان ببن ده‌بێت كێشی دابه‌زێننن.
-كۆنتڕۆڵی شه‌كره بكه‌ن پێش دووگیانبوون.
-فۆلیك ئه‌سید ده‌بێت پێش دووگیانی بیخۆن چونكه منداڵ له نه‌خۆشیی دڵ و دڵ كونی ده‌پارێزێت.
-ڕیكخستنی خواردن، ده‌بێت هه‌میشه خوردنه سروشتییه‌كان بخۆن، به‌هه‌موو جۆرێك له خواردنه سپییه‌كان دووربن، وه‌ك ئارد و برنج و ده‌نكۆڵه‌كان و شه‌كر.
- ده‌بێت وه‌رزش بكه‌ن و ڕێنوێنی پزیشكی پێڕه‌و بكه‌ن.
هه‌ولێر/ ئیڤان عه‌بدولره‌حمان
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم