یه‌كێك له ئۆتۆمبێله به‌هێزه‌كانی دنیا ئۆتۆمبێلی لێگزسه له‌ڕووی بۆدی و بزوێنه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه بۆ ئه‌م ساڵیش نوێكاری تێدا ئه‌نجام داوه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه كه بووه‌ته جێی سه‌رسامی خه‌ڵكی.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی لێگزس ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له نوێترین به‌رهه‌مدا كۆمپانیای لێگزس ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل 2019ی به‌ناوی "Lexus LX"ه‌وه خسته بازاڕه‌وه.
كۆمپانیاكه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یان دروست كردووه تایبه‌ت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه زۆر به‌ئه‌سته‌م ئۆتۆمبێله‌كانی تر بۆی ده‌چن، چونكه ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه "SUV"یه، خاوه‌ن هێزێكی زۆره و كێشێكی قورسی هه‌یه و له‌ڕووی بۆدیشه‌وه زۆر به پته‌وی دروست كراوه، ئه‌مه‌یش وای كردووه ببێته جێی سه‌رنجی خه‌ڵك.
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، لێگزس ئێڵ ئێسك جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر خاوه‌ن هێزێكی زۆره و بزوێنه‌رێكی 5.7 لیتری بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ هێزی 383 ئه‌سپ، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌شت پستۆنه و كێشی بۆدییه‌كه‌یشی حه‌وت هه‌زار پاوه‌نده، ئه‌مه‌یش وای كردووه ئۆتۆمبێله‌كه نرخی بگاته 100 هه‌زار و 420 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
لیگزس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه ناوازه‌كان، لیگزس كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و له ساڵی 1898 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێكی بازرگان به‌ناوی "ئیجی تۆیۆدا" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته "ناگۆیا" له ژاپۆن و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می به‌هێز ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.