دیبالا وەرزی داهاتوو لە بەرشەلۆنە یان ریال مەدرید یاری دەكات
رۆژنایەكی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بۆ وەرزی داهاتوو ناتوانێ پارێزگاری لە مانەوەی هێرشبەرە لاوەكەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی بكات لەبەرامبەر هەردوو گەورە یانەی جیهان بەرشەلۆنە و ریال مەدرید.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) ئەمڕۆ شەموو بڵاوی كردەوە: هەرچەندە یانەی یۆڤانتۆس بەهەموو شێوەیەك هەوڵ دەدات پارێزگاری لە مانەوەی دیبالا بكات، بەڵام لە هاوینی داهاتوودا ئەو هێزەی نامێنێ و ئیتر دەبێت دەستبەداری قەدەر بێت.
رۆژنامەكە جەختیشی كردەوە كە وەرزی داهاتوو دیبالا لە خولی ئیسپانیا بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە یان ریال مەدرید دەبینرێ.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ماوەیەك پێش ئێستا بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس لە ترسی داواكاریی زۆری یانەكان گرێبەستی دیبالای تا 2021 درێژ كردەوە، هەروەها مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشیان بۆ سەرووی 60 ملیۆن یۆرۆ دیاری كرد.
جێی باسە نزیكترین یانە لە دیبالا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییە كە ماوەیەكی زۆرە هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ دەدات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا شوێنی هاونیشتمانەكەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی یەكەمی یانەكە بگرێتەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم