له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانيی كوردستان، له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن و بڕیاریش دراوه یه‌كێتی به‌شداریی حكوومه‌ت بكات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری "وشه" له ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستی كه‌وتووه، ئێسته هه‌ردوو حزب خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شن و تێیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوانیان و خاڵه‌كانی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون ده‌خه‌نه ڕوو.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر به‌شداریكردنی یه‌كێتی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشكه‌كانیان ڕێككه‌وتوون.
كۆبوونه‌وه‌كه پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ دووشەم ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته به‌رده‌وامه كه بریتی بوو له شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی و بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی و چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌كه كرا. له به‌رانبه‌ردا یەكێتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتیی و چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پێشوازوییان لێ كردن.
په‌یامنێری "وشه" ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، بەپێی زانیارییەکان، باس لە کاندیدکرنی رزگار علی دەکرێت بۆ پارێزگاری کەرکووک و هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش ڕێككه‌وتوون.
ئەو كۆ بوونەوەیە لە كاتێكە دوێنێ یەكشەم سێی ئاداری 2019، سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ بووەوە، ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی تاوتوێ كرا و دووپات لە ئەنجامدانی كاری رژد و بەردەوامی بە رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی كرا.
جێی باسە پارتی و یەكێتی لە پێنجی شوباتی رابردوو رێككەوتنێكی 18 خاڵییان واژوو كرد، بە قسەی گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی بێت، هەردوولا لەسەر 17 خاڵی رێككەوتنەكە هێشتا كۆكن، بەڵام یەكێتی لە پرسی كەركووك پاشگەز بووەتەوە و هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ چارەسەری ئەو پرسە.
هەولێر/ زریان تەها