به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی توندوتیژی دژ به ژنانی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا 310 سكاڵا له‌لایه‌ن ژنانه‌وه دژی پیاوان تۆمار كراون.
به‌پێی ئاماره‌كه كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له ناو سلێمانی له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ژنێك كوژراوه, پێنج حاڵه‌تی سوتان و سێ حاڵه‌تی خۆسوتان تۆمار كراوه, كۆی گشتیی له‌و ماوه‌یه‌دا 222 سكاڵا له لایه‌ن ژنانه‌وه دژی پیاوان تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها له ئیداره‌ی راپه‌رین و گه‌رمیان پێنج حاڵه‌تی كوشتن و سوتان و خۆسوتان تۆماركراوه و 88 سكاڵای ژنان دژی پیاوان له فه‌رمانگه‌كانی توندوتیژی تۆمار كراوه.
له لایه‌كی تره‌وه له ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا سێ حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی له لایه‌ن پیاوانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ژنان له پارێزگای سلێمانی.
شه‌ونم هه‌ورامی, توێژه‌ری بواری كۆمه‌ڵایه‌تی به "وشه"ی راگه‌یاند، له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا بژیت جۆره‌كانی توندوتیژی تێدایه كه به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت، به‌ڵام شێواز و جۆر و حاڵه‌ته‌كان گرنگن كه په‌یوه‌ستن به ئاستی وشیاری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له ڕووی كه‌م و زۆری حاڵه‌ته‌كان.
گوتیشی: كاتێك توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت، ته‌نها یه‌ك لایه‌ن نییه ژنێك كه توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرا وه‌ك لێدان و سووكایه‌تی، ئه‌و شێوازه سه‌ر ده‌كێشێت بۆ خۆكوشتن و خۆسوتان له لایه‌ن ژنه‌كه خۆیه‌وه.
زیاتر گوتی: هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك و توندوتیژییه‌ك له لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆ سه‌ر ژنان، تووشی حاڵه‌تی ده‌روونییان ده‌كات و سه‌رئه‌نجام سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ڕووداو و حاڵه‌تێك كه مردن و كوشتنی به‌دواوه‌یه، هه‌ر بۆیه گرنگه كۆمه‌ڵگای ئێمه وشیار بكرێته‌وه.
ساڵانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان له هه‌رێمی كوردستان به سه‌دان حاڵه‌تی توندوتیژی بۆ سه‌ر ژنان له لایه‌ن پیاوانه‌وه تۆمار ده‌كات. له‌وه‌ته‌ی 2019 هاتووه، ته‌نیا له‌و دوو مانگه‌ی سه‌ره‌تادا 20 حاڵه‌تی توندوتیژی كه سووتان، خۆسووتان و كوشتن ده‌گرێته‌وه، له سلێمانی تۆمار كراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی