گۆرانیبێژی ناودارى عێراقی "هەیسەم یوسف" نوێترین گۆرانیی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "هایابه شكلنه" لە پێگهى خۆی لە یوتیوب بڵاو کردەوە، تا ئامادهكردنى ئهم ههواڵه 842,875 بینهرى ههبووه.
بهپێى ئهو زانیارییانهى له ناو كلیپهكه ئاماهى پێوه كراوه، "هایابه شكلنه"، نوێترین گۆرانییەتی و هۆنراوەی حەیدەر ساعدییە، فراس حەربی کاری ئاواز دانانی بۆ کردووە، میکس و ماستەرینگی لەلایەن سیڤان ڤارتاوە بۆ کراوە، دەرهێنانی سامی حیکمەتە.
هەیسەم یوسف ناوی تەواوی هەیسەم عەبدولیوسفە، لە 29 تشرینی دووەمی ساڵى 1969 لە بەغدا لە خێزانێکی مەسیحی لە دایک بووە، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات و زیاتر لە 11 ئەلبووم و 100 بەرهەمی ترى جۆراوجۆری هەیە، جگە لەوەیش هەوادارێکی زۆری لە عێراق و وڵاتە عەرەبییەکاندا هەیە.