به پێیی توێژینه‌وه‌یه‌ك زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت، پێكه‌نین و گاڵته نهێنی سه‌ركه‌وتن و مانه‌وه تاهه‌تایی به خۆشبه‌ختیی هاوسه‌رانه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی به‌رده‌وام پێده‌كه‌نن و گاڵته و قسه‌ی خۆش له نێوانیاندا هه‌یه، پێوه‌ندییه‌كه‌یان له هاوسه‌ره ڕژده‌كان به‌هێزتره و بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه.
به پێی دوایین توێژینه‌وه‌ی زانایان، ده‌ركه‌وت ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی به‌رده‌وام نوكته ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێكی ژیانیان به پێكه‌نین و گاڵته به‌ڕێ ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام دڵیان خۆشه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌میشه په‌ستانی خوێنیان ئاسایی بێت و مێشكیان ئاسووده بێت، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی نێوانیان به‌رده‌وام له زیادبووندا ده‌بێت و به ده‌گمه‌ن هه‌وڵی جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه باسیان له‌وه كردووه، به‌هێزترین گاڵته‌ش كه هاوسه‌ران له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌یكه‌ن و هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه بمێننه‌وه، ئه‌و گاڵتانه‌یه كه به یه‌كتریی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له یه‌كتری تووڕه نابن، ئه‌مه‌ش گیانی پێكه‌وه ژیان و یه‌كترقبووڵكردنیان لا به‌هێز ده‌كات.