رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى كه‌ركووك رای ده‌گه‌یه‌نێت كه له رووی یاساییه‌وه هیچ رێگرییه‌ك نییه له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه ئه‌نجام بدرێت یان له‌ناو كه‌ركووك.
له‌و دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ "وشه"، تاله‌َبانی باس له‌وه ده‌كات كه پارتى و یه‌كێتی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دۆخی كه‌ركووك ئاسایی نییه، به‌ڵام ناكۆكن له‌سه‌ر هه‌نگاوی یه‌كه‌م كه پارێزگار پێش ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بێته هه‌ڵبژاردن یان پێچه‌وانه‌كه‌ی. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "رێككه‌وتنی پارتى و یه‌كێتی زۆر له كێشه‌كانی كه‌ركووك چاره‌سه‌ر ده‌كات".
جگه له دیوه سیاسییه‌كه‌ی كه پێوه‌ندی به رێككه‌وتنی پارتى و یه‌كێتی هه‌یه، له رووی یاساییه‌وه كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى كه‌ركووك چۆن ده‌كرێت و ده‌بێ چی بكرێت؟
به‌دیوه یاساییه‌كه ده‌بێ ئه‌نجوومه‌ن له سه‌ره‌تادا كۆ ببێته‌وه، بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌یش ده‌بێ بابه‌ت ده‌ستنیشان بكرێت و لیسته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن تا ئاستێك رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ن. بۆ ئه‌مه پێویسته له‌ناو لیستى برایه‌تى وه‌ك گه‌وره‌ترین لیستى ئه‌نجوومه‌نه‌كه رێككه‌وتن له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت تا بتوانرێ ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆ ببێته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ستاوه‌ته سه‌ر رێككه‌وتنی پارتى و یه‌كێتی.
ده‌كرێ لیستى برایه‌تى له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووكیش ئه‌و رێككه‌وتنه بكات و بۆ ئه‌نجوومه‌ن ئاسایی بێت له كاتێكدا هه‌ردوو لیستى عه‌ره‌بی و توركمانی ده‌ڵێن نایه‌ین بۆ هیچ شوێنێكی تر؟
ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه، نه له پێڕه‌وی ناوخۆ و نه له یاسای 21ى برێمه‌ر كه ده‌بێ ئه‌نجوومه‌ن ته‌نیا له‌ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌ن كۆ ببێته‌وه. له ماوه‌ى رابردوو بینیمان ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له دهۆك كۆبوونه‌وه‌ى كردووه، ئه‌وه‌ى ئه‌نبار له به‌غدا، ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى به‌غدا له هوتێلێك له شاره‌كه كۆبوونه‌وه‌ى كردووه و پارێزگاری لابرد، بۆیه ئه‌مه ئاساییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێوه به‌منزیكانه ئه‌نجوومه‌ن كۆ ده‌بێته‌وه؟
رێككه‌وتنی سیاسیی پارتى و یه‌كێتی گرنگه و زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئێمه‌یش چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كه‌ین.
هه‌ردووكیان قسه‌ى خۆیان له میدیا كردووه، به‌ڵام هێنده‌ى بزانی ناكۆكی پارتى و یه‌كێتی له‌سه‌ر چییه؟
دوو بۆچوون هه‌یه، بۆچوونی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا پارێزگارێك بێته هه‌ڵبژاردن ئینجا دۆخی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه، واته روانگه‌ى یه‌كێتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی كه‌ركووك له هه‌نگاوی هه‌ڵبژاردنى پارێزگارێك دێت بۆ شاره‌كه، هه‌رچی روانگه‌ى پارتییه پێچه‌وانه‌یه، پارتى پێی وایه ده‌بێ سه‌ره‌تا دۆخی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه ئینجا پارێزگار بێته هه‌ڵبژاردن.
له‌مه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه پارتى و یه‌كێتی هه‌ردووكیان هاوڕان كه دۆخی كه‌ركووك ئاسایی نییه، بۆ چاره‌سه‌ریش جیاوازییان له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هه‌یه.
ئێوه له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ردوو حزبن، رای ئێوه چییه؟
ئه‌وه‌ى گرنگه یه‌كده‌نگی هه‌بێت، یه‌ك لیستى هه‌بێت، لیستى برایه‌تى بڕیاری چی بێت من له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌م. هاوڕام له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتی كه بارودۆخی كه‌ركووك نائاساییه، چونكه ئێسته له كه‌ركووك عه‌سكه‌رتارییه‌ت ده‌گوزه‌رێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌مێنێت، زۆر ئاساییه كۆبوونه‌وه له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجام بدرێت.
كه‌واته مه‌به‌ستته بڵێی ئێسته كۆبوونه‌وه له كه‌ركووك ئه‌سته‌مه؟
مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه، كاتى خۆیشی ئه‌و بۆچوونه‌م هه‌بووه كه پێویسته هه‌رسێ لیسته‌كه‌ی ناو ئه‌نجوومه‌ن رێككه‌وتن بكه‌ن، له هه‌ركوێ بێت من كێشه‌م نییه، ئه‌وه‌ى گرنگه كۆبوونه‌وه‌كه ئامانجی خۆی بپێكێت و پێچه‌وانه‌ى یاسا و ده‌ستوور نه‌بێت.
ئه‌و لێك دوورییه‌ی پارتى و یه‌كێتی وه‌ك باست كرد، به شه‌و و رۆژێك دۆخی كه‌ركووك ئاسایی نابێته‌وه و به دانانی پارێزگاریش هه‌روا، كه‌واته چاره‌سه‌ر؟
به‌غداش چاوه‌ڕێی یه‌كڕیزی پارتى و یه‌كێتییه، چونكه هه‌ردووكیان به پڕۆژه‌ى جیاواز چوونه‌ته به‌رده‌م حكوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه، به‌ڵام دیاره حكوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌یه‌وێ هه‌ردوولا به‌یه‌ك پڕۆژه بچن بۆ به‌غدا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، پێت وایه له كه‌ركووكیش بكرێت؟
رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌بووه نه‌ك ماده‌یه‌كی یاسایی كه ده‌بێ هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت، به‌ڵام توركمان و عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن تا تۆماری لیستی ده‌نگده‌ران پاك نه‌كرێته‌وه، نابێ هه‌ڵبژاردن بكرێت، واته هه‌مان پاسا و بیانووی ساڵانی پێشتریان هه‌یه، كوردیش خواستى هه‌یه تۆماره‌كه پاك بكرێته‌وه و له‌وه‌دا لاری نییه. به‌ڵام به گشتى هێشتا بڕیار نه‌دراوه هه‌ڵبژاردن بكرێت یان نا، ئه‌گه‌ریش هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت، بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌بێت.
باشه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت كه ماوه‌یه‌كی كورتى ماوه، به بۆچوونی تۆ ئه‌و ماوه‌یه ئه‌وه ده‌هێنێت پارتى و یه‌كێتی وه‌ها ململانێیه‌ك بكه‌ن؟
پێمان ناخۆشه ناگه‌ن به ئه‌نجام، به‌ڵام دۆخی كه‌ركووك ته‌مومژاوییه و كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌ن له شاره‌كه‌دا، كه‌س نازانێ شاره‌كه به ده‌ست كێیه. كه‌ركووك ره‌هه‌ندێكی سیاسیی هه‌یه و پرسه‌كه پێوه‌ندی به شه‌ش مانگی پێش هه‌ڵبژاردن نییه ئه‌گه‌ر بكرێت، ده‌بێ بزانرێت كێ حوكمی كه‌ركووك ده‌كات و چۆن ده‌یكات، ده‌بێت هاوسه‌نگی رابگیرێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌لایه‌ك و لایه‌نه‌كانی ناو كه‌ركووكیش له‌لایه‌كی تر، بۆیه كێشه‌كه زۆر ئاسان نییه و وڵاتانى هه‌رێمایه‌تیش چاویان له‌سه‌ره كه كه‌ركووك چۆن به‌ڕێوه ده‌برێت.
نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان به‌ره‌ى توركمانی و پارتى هه‌یه، ئه‌وه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی هه‌یه به‌سه‌ر كه‌ركووكه‌وه؟
هه‌موو نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك گرنگه، پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بیش بهاوێژرێت، چونكه كه‌س ناتوانێ ئه‌ویتر بسڕێته‌وه، كه‌واته باشترین چاره‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانه له یه‌كتر و لێكگه‌یشتن له نێوانیان هه‌بێت.