زۆرن ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی هۆڵیوود كه له‌ناو دنیای سینه‌مادا خاوه‌نی زۆرترین هه‌وادارن، به‌ڵام له‌ناو هاوڕێكانیان و له‌كاتی كاركردندا، نه‌ك هه‌ر خۆشه‌ویست نین، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سایه‌تیی بێزراو ته‌ماشا ده‌كرێن. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" له هه‌واڵێكدا نموونه‌ی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی هێناوه كه له‌ناو هاوڕێكانیاندا خۆشه‌ویست نین.
جۆنی دیب كه ناوێكی زۆر دیاری سینه‌مای هۆڵیووده، به‌ڵام له‌ناو هاوڕێكانیدا به بێزراو ته‌ماشا ده‌كرێ و زۆرینه‌یان پێیان خۆش نییه كاری هونه‌ریی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه دێت كاتێك هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی خاتوونه هونه‌رمه‌ند ئامبه‌ر هێرد بڵاو بووه‌وه، ده‌ركه‌وت له‌گه‌ڵیدا زۆر توندوتیژ بووه، له ژیانی هاوسه‌رگیریدا چه‌ندان جار له هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه و سووكایه‌تیی پێ كردووه.
سكارلیت جۆهانسن كه ئه‌ویش ئه‌كته‌رێكی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیووده، به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه زۆر ره‌گه‌زپه‌رسته، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له فیلمێكیدا به ئاشكرا ئه‌وه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌ی پێ ده‌ركه‌وت، فیلمه‌كه به‌ناوی ∀لوسی∀ بوو.
چارلی چین كه ئه‌ویش ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری دنیای هۆڵیووده، به‌وه ده‌ناسرێته‌وه چه‌ندان جار له‌كاتی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كانی، ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار هێناوه، به‌جۆرێك زۆرجار نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی دیالۆگه‌كان بكات، بۆیه زۆرینه‌ی هاوڕێكانی پێیان خۆش نه‌بووه كاری هونه‌ریی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
مێل جێبسۆن كه به ئه‌كته‌رێكی دیاری رۆڵه ئه‌كشنییه‌كان ده‌ناسرێته‌وه، له‌لای هاوڕێكانی خۆشه‌ویست نییه، به‌تایبه‌تی كاتێك ئاشكرا بوو هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ خاتوونێك كه هاوڕێی بووه به‌ناوی ∀ئۆكسانا∀، به‌رده‌وام سووكایه‌تیی پێ كردووه و به‌رانبه‌ر خه‌ڵك جنێوبارانی كردووه.