سیناریۆیەكی خۆڕسواكردنی سروە عەبدولواحید ئاشكرا دەبێت

ڕۆژنامەنووسێكی دیاری هەولێر سیناریۆیەكی سروە عەبدولواحید ئاشكرا دەكات كە لە 2014 پلانی خۆڕواسواكردنی داناوە بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و ددانیش بەوەدا دەنێت كە "رۆژنامەنووسەكەیشی بەكار هێناوە بۆ بەرژەوەندی خۆی".

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئادار، شەوقی كانەبی ڕۆژنامەنووسی ناسراوی هەولێر و بەرپرسی پێشووی نووسینگەی كەناڵی knn، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك ئەوەی خستووەتە ڕٍوو كە ساڵی 2014 سروە عەبدولواحید تەلەفۆنی بۆ كردووە و داوای لێ كردووە پێكەوە پیاسەیەكی چایخانەی مەچكۆ بكەین. 

شەوقی كە ئێستە لە ئەڵمانیا دەژی، ئاماژەی بەوە داوە كە لەوێ یەكتریان بینیوە و دواتر پیاسەیان كردووە. بەڵام ئەوە ئاشكرا دەكات كە "دواتر زانیم سروە سیناریۆیەكی داناوە لە بەردەم مەچكۆ هێلكەباران بكرێت، بۆ ئەوەی ناوبانگ دەربكات و ببێت بە بابەتی میدیا و هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی دەنگ بهێنێت و دەربچێت".

شەوقی ددان بەوەدا دەنێت كە دواتر زانیویەتی سروە عەبدولواحید بۆ لای ئەو نەهاتووە، بەڵكو وەك خۆی نووسیویەتی "بۆ دەستنیشانكردنی لۆكەیشنی سیناریۆكەی تەشریفی هێنابوو، هەروەها هەر ئەوانەی ئارەزوویان فیلمی هیندی بوو، دەنگیان بە سروە دا".

سروە عەبدولواحید پێشتر لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان پەرلەمانتار بووە و لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018یش بۆ بۆ پەرلەمانی عێراق، لە لیستێكی عەرەبی خۆی كاندید كرد، بەڵام نەگەیشتە پەرلەمان. ئەو ئێستە لە نەوەی نوێ كاری سیاسیی دەكات كە سەرۆكی حزبەكە برایەتی.

"وشە" هەوڵی لێدوانی سروە عەبدولواحید وەربگرێ، بەڵام بە ئەنجام نەگەیشت و ژمارەكانی بەردەست نەبوون.



وشە - رامیار جەواد


PM:02:37:06/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 7123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌