له كه‌نار ئاوییه‌كانی ئێران، به ملیۆنان بووكی ده‌ریایی مردن و پاشماوی ئه‌و زینده‌وه‌رانه به درێژایی ١٠ كیلۆمه‌تر له كه‌نار ئاوییه‌كانی شاری جاسك له باشووری ئێران ده‌بینرێن و بۆنی پاشماوه‌كه‌شی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی بێزار كردووه.
بووكی ده‌ریایی زینده‌وه‌رێكی ده‌ریایی تایبه‌ته كه له دوورگه‌ی قشمی ئێران به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت و یه‌كێكن له كۆنترین زینده‌وه‌ره ده‌ریایییه‌كان كه ٦٥٠ ملیۆن ساڵه ده‌ژین.
هێشتا هیچ هۆكارێك بۆ مردنی ئه‌و ژماره زۆره بووكه ده‌ریایییه له ئێران ده‌ستنیشان نه‌كراوه. ئه‌و جۆره زینده‌وه‌ره زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێشه، بۆیه‌ش به بووكی ده‌ریایی ناودێر كراوه.
درێژی بووكی ده‌ریایی ١٠ تا ٢٠ سه‌نتیمه‌تر ده‌بێت و له‌شیان زۆر روونه. چه‌ندان جۆری جیاواز له بووكی ده‌ریایی له ده‌ریاكانی دنیا هه‌ن كه جۆره‌كانیان به گشتی ده‌گاته هه‌زاران جۆر.
له زۆرێك له وڵاتانی دنیا بۆ مه‌به‌ستی جوانی و رازاندنه‌وه، بووكی ده‌ریایی له نێو ئاكواریۆمدا ده‌پارێزرێت.
سه‌رچاوه/ رادیوزمانه