هەشت مووچەی تەواو و 24 مووچەی پاشەكەوتكراوت لای حكوومەتە

:: AM:10:24:09/03/2019 ‌
بەپێی بەدواداچوونێك، شارەزایەكی ئابووریی ئاشكرای دەكات كە تا ئێستە هەشت مووچەی تەواو و 24 مووچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لای حكوومەتە، هیچ پلە بەرزكردنەوەیەكەیش بۆ سەر مووچە نەكراوە.

ئەمڕۆ شەموو نۆی ئادار، ڕێبوار سووسەیی شارەزای ئابووریی و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر بۆ "وشە" گوتی، حكوومەت هەشت مووچەی تەواوەتی و فەرمانبەران ‌و 24 مووچەی پاشەكەوتكراوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان قەرزدارە.

ئاشكرای كرد كە ئەو مووچانە بریتین لە چوار مووچەی تەواوی ساڵی 2015 ‌و مانگی 12ی ساڵی 2016‌ لای حكوومەت، لەگەڵ مووچە پاشەكەوتكراوەكانی ساڵی 2016.

ئاماژەی دا دوای بڕیارەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی سێی شوباتی ساڵی  2016، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كورستان بڕیاری لە پاشەكەوتكردنی مووچەی فەرمانبەرانی دا، پاشەكەوتكردنەكە لە 15% دەست پێ دەكات تا 75% ی مووچەی فەرمانبەران، هەروەها لە ساڵی 2017 حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی بەپاشەكەوتكراوی دابەش كرد بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لە مانگی ئاداری ساڵی 2018 حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا رێژی پاشەكەوتكردن بۆ 10% بۆ 30 كەم بكاتەوە و مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2018 بەفەرمانبەران نەداوە، هەروەها مووچەی مانگی یەك‌ و دوو و سێی ساڵی 2019 بەفەرمانبەران نەداوە.





وشە - رامیار جەواد