ئه‌حمه‌د ئویساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێی وایه لێك تێنه‌گه‌یشتنی دوای ریفراندۆم، هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره‌ی تووشی شۆك كرد، ئه‌وه‌ى توركیاش ئه‌نجامی دا مه‌به‌ستى نه‌بووه زیان به هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت، بۆیه ئێسته دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ئویساڵ له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێ، دواى ئه‌و رێكارانه‌ی له سلێمانی دژ به په‌كه‌كه گیرانه به‌ر، وایده‌بینم پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌نكه‌ره و سلێمانی زۆر به‌ره‌وپێش ده‌چێت. له‌باره‌ى دۆخی توركیا كه له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه، رای ده‌گه‌یه‌نێت "ته‌نگژه‌ى ئابووری كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی داد و گه‌شه‌پێدان دروست ده‌كات و له ناوچه كوردییه‌كانیش پاشه‌كشه ده‌كات".
دواى ریفراندۆم، توركیا هاوشێوه‌ى به‌غدا و تاران رێوشوێنی گرته‌به‌ر، ئێسته ئاساییبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌یه. به‌گشتى پێوه‌ندیی نێوان ئه‌نكه‌ره و هه‌ولێر دواى ریفراندۆم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
پێوه‌ندیی نێوان تورك و كورد ره‌گی مێژوویی هه‌یه و له ناوچه‌ى ئه‌نادۆڵ به‌یه‌كه‌وه نیشته‌جێ بوون، هه‌ردوو نه‌ته‌وه به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕی سه‌فه‌وییه‌كان و به شیعه‌كردنى ناوچه‌كه‌یان كردووه، بۆیه پێوه‌ندی نێوان كورد و تورك به‌هێز بووه. ئێسته دۆخی جیۆگرافی و رۆشنبیری و كولتووری، هه‌ردوولا ناچار ده‌كات پێوه‌ندییه‌كانیان به‌هێزتر بكه‌ن، قه‌ده‌ری توركیا پێوه‌سته به قه‌ده‌ری هه‌رێمی كوردستان و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
چی رووی دا له ریفراندۆم؟ ره‌نگه هه‌ردوولا شۆك بووبن له‌و لێك تێنه‌گه‌یشتنه‌ی رووی دا، به‌ڵام دواجار ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستێك وه‌رگیرابێت، مه‌به‌ست لێی زیانگه‌یاندن نه‌بووه به لایه‌نی به‌رانبه‌ر، ره‌نگه ئه‌مه پێوه‌ندی به حیساباتی ناوخۆ و ده‌ره‌كی هه‌بووبێت، به‌ڵام هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی پێشخستنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان ره‌خساوه تا ئاستى هاوبه‌شی، ئه‌مه‌ش شتێكی باشه.
ئێسته توركیا زیاتر سه‌رقاڵه به هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانی، پێم وایه له ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا سه‌ردان له نێوان هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره ده‌بینین له ئاستى باڵادا و پێوه‌ندییه‌كانیش دوای هه‌ڵبژاردن زیاتر ده‌بن، چونكه توركیا پشتگیری له سه‌قامگیری و گه‌شانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌و سه‌قامگیریه گرنگه بۆ توركیا، جگه له‌مه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و رۆشنبیریی هاوبه‌ش و تێكه‌ڵی ماڵباتیش هه‌یه له نێوان تورك و كورد، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌رێنی داده‌نێت له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان.
هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه پێمان ده‌ڵێ، ئێسته دۆخی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره و هه‌ولێر دواى ریفراندۆم ته‌واو ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له سلێمانی دژ به چالاكی په‌كه‌كه گیرایه به‌ر، بووه هۆی كردنه‌وه‌ی گه‌شتى فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سلێمانی، خواستى داهاتووی توركیا چییه له سلێمانی؟
داخستنی هه‌ندێك نووسینگه و باره‌گای په‌كه‌كه كاریگه‌ری هه‌بووه، ده‌توانم بڵێم سلێمانی رێیه‌كی ئه‌رێنی گرتووه‌ته به‌ر و هه‌ردوولاش پێویستیان به یه‌كتر هه‌یه، بۆیه ئه‌و رێكارانه له سلێمانی به‌رده‌وامییان ده‌بێت، به‌و پێیه‌ى سلێمانی زیاتر پێویستى به ئه‌نكه‌ره هه‌یه، به‌ڵام توركیا ده‌یه‌وێ هاوئاهه‌نگ بێت نه‌ك پشت له سلێمانی بكات. بۆیه وایده‌بینم پێوه‌ندییه‌كانی سلێمانی و ئه‌نكه‌ره زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌چێت، به‌و پێیه‌ى رێوشوێنه‌كان به‌رده‌وام بن و ئه‌وه‌ی له رابردووش ئه‌نجام درا، وایكرد هانی توركیا بدات له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
روونه كه توركیا له رێى به‌ره‌ی توركمانی قسه‌ى خۆی هه‌یه له كه‌ركووك، هه‌ڵسه‌نگاندتان بۆ دۆخی ئه‌و شاره چۆنه؟
نزیكبوونه‌وه‌ى كورد و توركمان كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌بێت به‌سه‌ر كه‌ركووكه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر نزیكبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بێت، چونكه توركیا نایه‌وێ ململانێی تایفه‌گه‌رایی و نه‌ته‌وه‌یی له‌و شاره سه‌ر هه‌ڵبدات، بێ تاقه‌ت بووه له پرسی كه‌ركووك و تێده‌گات هه‌موو چاره‌سه‌رێكیش بۆ شاره‌كه ده‌بێ چاره‌سه‌رێكی سیاسی بێت. له‌ناو كه‌ركووكیش چه‌ندان لایه‌ن هه‌ن، بۆیه گرنگه لێكگه‌یشتنی كوردی و توركمانی هه‌بێت، به‌هه‌مانشێوه له‌گه‌ڵ سوننه‌ى عه‌ره‌بیش.
له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له توركیا ئه‌نجام ده‌درێت، دواى ئه‌و هه‌موو رێوشوێنه‌ی پاش هه‌وڵی كوده‌تا، جگه له‌مه‌ش وه‌ك زانراوه له توركیا زیاتر لایه‌نی ئابووری فاكته‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن، له‌مه‌شدا حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له ته‌نگژه‌دایه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، پێت وایه بتوانێ پارێزگاری له پێگه‌ى خۆی بكات؟
رێوشوێنی پاش كوده‌تا كاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه، رۆژانه خه‌ڵك ده‌گیرێت و رۆژانه‌یش خه‌ڵك ئازاد ده‌كرێت و بێ تاوان ده‌رده‌چن. به‌ڵام دیوه ئابوورییه‌كه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت و ره‌نگه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار پاشه‌كشه بكات، به‌گشتى حكوومه‌تی ناوه‌ندی له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان پاشه‌كشه ده‌كات، به‌ڵام كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار نابێت.
له توركیا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار هه‌یه كه هه‌ڵبژاردنى یه‌ك كه‌سه و هێشتا خه‌ڵكه‌كه زیاتر متمانه به ئه‌ردۆغان ده‌ده‌ن، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان پرسه‌كه جیاوازه، ره‌نگه خه‌ڵك ده‌نگ به كاندیدی داد و گه‌شه‌پێدان نه‌ده‌ن، بۆ شاره‌وانییه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه. ته‌نانه‌ت بۆ شاره‌وانییه‌كان هه‌میشه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ره‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت، بۆیه ئاساییه كه رێژه‌ى ده‌نگی كه‌م بكات، به‌تایبه‌ت گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكاش كاریگه‌ری دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌و رێژه زۆره نییه.
پێوه‌ند به ناوچه كوردییه‌كان، روانینت چۆنه؟
هه‌میشه ده‌نگه‌كان دابه‌ش دوو ده‌بن، نیوه‌یان ده‌نگ ده‌ده‌ن به هه‌ده‌په و نیوه‌كه‌ی تریش به داد و گه‌شه‌پێدان. به‌شێك له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یی و كوردبوون ده‌نگ ده‌ده‌ن، هه‌ندێكی تریش له‌سه‌ر بنه‌مای كار و خزمه‌تگوزاری ده‌نگ ده‌ده‌ن و هێنده ناچنه ژێرباری پرسه ئایدۆلۆجییه‌كان، به‌و پێیه‌ى سوودمه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان.
له ئاستى میدیا دۆخه‌كه جیاوازتره له‌وه‌ى باسی ده‌كه‌ن، هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن پاشه‌كشه ده‌كات؟
بێگومان ده‌توانین بڵێین حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له ناوچه كوردییه‌كان پاشه‌كشه ده‌كات، شاره‌وانییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی كه‌می هه‌یه و كورده‌كانیش ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن، له په‌نای ئه‌وه په‌یامێك بۆ حكوومه‌ت ده‌نێرن كه خزمه‌تگوزاری لێره خراپه، به‌ڵام هه‌مان ده‌نگده‌ر ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌نگ به ئه‌ردۆغان بدات.
پێوه‌ند به سووریا، پێت وایه هاوكێشه‌كه به‌و ئاراسته‌یه ده‌چێت كه توركیا ئۆپراسیۆنى سه‌ربازی هاوشێوه‌ی عه‌فرین ئه‌نجام بدات؟
له ناوچه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا، یه‌په‌گه هه‌یه "سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن و به‌لای توركیا رێكخراوێكی تیرۆریستین"، بوونیان زیانی له كورد داوه، زیانی له پێوه‌ندییه‌كانی كورد و توركیش داوه. ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانی بۆ شه‌ڕی دژ به داعش به‌كار هێنا، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتر به‌كاری هێنان بۆ گه‌مارۆدانی توركیا و پچڕاندنى سنووری نێوان توركیا و سووریا، توركیا و عێراقیش، هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كار ده‌كه‌ن.
بۆیه كاتێك توركیا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كانی تێكچوو، به‌لای رووسیادا شكاندییه‌وه، توركیا سوودی زۆری بینی به تایبه‌ت له‌وه‌ى له عه‌فرین رووی دا، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ناچار بوو گۆڕانكاری بكات و سه‌رۆك تره‌مپ بڕیاری پاشه‌كشه‌ى دا له سووریا، به‌ڵام ئه‌و تیمه‌ى له‌گه‌ڵی كار ده‌كه‌ن، پشتگیری له یه‌په‌گه ده‌كه‌ن.
بێنه به‌رچاوت ئه‌مه‌ریكا و رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د و ئێرانیش پشتگیری له یه‌په‌گه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش خزمه‌تی هه‌مووان ده‌كه‌ن ته‌نیا كورد نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه متمانه له ده‌ست بدات. توركیاش پێداگره له‌وه‌ى نابێت سنووری له رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌ر هه‌مووی به ده‌ست ئه‌و هێزه‌وه بێت، توركیا نایه‌وێ هیچ دابه‌شبوونێك له سووریا روو بدات، چونكه له‌ناو توركیاش كورد بوونی هه‌یه، به هاوكاری رووسیاش له ئۆپراسیۆنى عه‌فرین سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه نه‌گات به ئۆپراسیۆنى سه‌ربازی.
له ناوچه كوردییه‌كانی سووریا، هه‌موو كورده‌كان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه نین، هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیاش نییه، كه‌واته پێویسته سوود له‌وان وه‌ربگیرێت كه له ناوچه‌ی ئارام ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌په‌گه له ناوچه‌ى ئارام نه‌بن.
كه‌واته ئامانجی توركیا چییه؟
توركیا ده‌یه‌وێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكات بۆ كشاندنه‌وه‌ی یه‌په‌گه له ناوچه‌ى ئارام، بێگومان كورد به‌شی گه‌وره و گرنگن له‌ناو پێكهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ده‌كرێ لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێك بهێنرێت و ناوچه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن، به‌لاى توركیاوه و له پرۆسه‌ی دیموكراسیشدا ئه‌وه نزیكتره كه یه‌ك حزب ناوچه‌كه به‌ڕێوه نه‌بات و لایه‌نه‌كانی تریش پشتگوێ بخات، پێم وایه ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی گونجاوه و دواجاریش ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و رووسیا به‌وه رازی ده‌بن.
*نزیكبوونه‌وه‌ى كورد و توركمان كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بۆ كه‌ركووك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌رێگه‌ی هه‌ولێره‌وه بێت.