كاتی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنرا

:: PM:01:30:09/03/2019 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەلایەن گەنجینەكانەوە ئاگەدار كراوینەتەوە، ڕۆژی سێشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت و لیستەكەش بەبێ‌ پاشەكەوت ئامادە كراوە.

ئەمڕۆ شەموو نۆی ئادار، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی پەروەردە بە "وشە" دراوە، بڕیارە ڕۆژی سێشەم مووچەی وەزارەتی پەروەدە دابەش بكرێت و ئامادەكاریش دەستی پێ‌ كردووە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، لیستی مووچەی بەبێ‌ پاشەكەوت ئامادە دەكرێت و مامۆستایان وەری دەگرن كە مووچەی مانگی 12ـی 2018یە.

هاوكات ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری ناو دیوانی پەروەردەكەمان كاریان كرد لەسەر ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 12 بەبێ پاشەكەوت.

بەپێی خشتەی پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابووری دوای وەزارەتی پێشمەرگە لە هەموو مانگێك مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت و هاوكات سبەی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

دوێنێ‌ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچەی بەشێوەیەكی فەرمی ڕاگەیاند و ئەمڕۆ ڕێنوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری دەردەچێت.





وشە - رامیار جەواد