وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به ته‌واوی بڕیاری وڵاتی به‌لجیكای ڕه‌ت كرده‌وه كه ئه‌وان هه‌رگیز چالاكیی په‌كه‌كه له وڵاته‌كه‌یان ناخه‌نه ژێر لیستی تیرۆره‌وه و ده‌ڵێن: بڕیاره‌كه‌یان جێی قبووڵ نییه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو (نۆی ئادار) حامی ئه‌كسه‌وای گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، به فه‌رمی وه‌ڵامی به‌لجیكای داوه‌ته‌وه و بڕیاره‌كه‌یانی به ناماقووڵ وه‌سف كردووه و ده‌ڵێ: ئه‌و بڕیاره ڕێ خۆش ده‌كات ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان (مه‌به‌ستی له په‌كه‌كه‌یه) بۆ كاری تیرۆر بیقۆزنه‌وه.
به‌لجیكا، پارتی كرێكارانی كوردستانی خستووه‌ته لیستی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه، به‌ڵام دوێنێ هه‌ینی دادگای باڵای ئه‌و وڵاته گرتن و داخستنی 36 كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه‌ی په‌كه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی له‌سه‌ریان كۆ كراونه‌ته‌وه ته‌واو نین، به‌ڵام به‌دووریشیان نه‌گرتووه ته‌میز بكرێ.
گوته‌بێژه‌كه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌كه‌یدا پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد به‌لجیكا به‌و بڕیاره‌یدا بچێته‌وه و هیوای خواست "هاوپه‌یمانه‌كه‌یان" هه‌نگاوی ئه‌رێیی له‌وباره‌یه‌وه بدات.
ماتیۆ براندرز گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌لجیكا ڕای گه‌یاند، وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ی خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه، به‌ڵام دادگاكه‌یان سه‌ربه‌خۆیه و ناتوانن هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن و ئه‌وان به‌پێی یاسا كار ده‌كه‌ن.