ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی فه‌رمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه باڵێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، دژی هاوپه‌یمانی هه‌ردووكیانن.
له وتارێكدا كه له ژماره 7091ی ئه‌مڕۆ شه‌موو (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر)ی "كوردستانی نوێ"دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، گۆڕان ده‌كات به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان به "گۆڕانی ئیسلامی" ناو ده‌بات و ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرێ كه دژی هاوپه‌یمانی نێوان گۆڕان و باڵی قۆرخكاری یه‌كێتین و نووسراوه: "رەفتار پارتی و رەفتار ئیسلامییەکانی ناو گۆڕان کێچ کەوتووەتە کەوڵیان، هەر لە سەرەتاوە ئەم رێککەوتنەیان پێ خۆش نەبوو. بەڵام لەترسی پێویستی قۆناخ و دانایی سەرکردایەتی گۆڕان کە دەرک بە پێکەوه‌یی یەکێتی و گۆڕان دەکەن، نەیاندەوێرا فزە بکەن".
چه‌ند جارێك له ئه‌ندامانی هه‌ردوو حزب ڕه‌خنه‌یان له‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان گرتووه و به ڕێككه‌وتنی نێوان هێرۆ برایم و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌قه‌ڵه‌میان داوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه "باڵی ناوه‌ندی بڕیار"ی یه‌كێتی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكات و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی گۆڕانیش كه پێشتر له‌نێو یه‌كێتیدا نه‌بوون، به توندی دژی بووه‌ستنه‌وه و پێیان وایه، ئه‌و ڕێككه‌وتنه دژی هه‌موو ئه‌و دروشم و په‌یامانه‌یه كه گۆڕانی له‌سه‌ر دروست بووه و زۆربه‌ی هۆكاری دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتییه‌وه بووه كه ئێسته رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كراوه.
له وتاره‌كه‌دا، نه‌بوونی ڕاسته‌وخۆی نه‌وشیروان مسته‌فا له بڕیاردان به گرفتی نێو بزووتنه‌وه‌كه داده‌نێ و نووسراوه: "ئێستا غیابی رێکخەری گشتی گۆڕان و ئاڵۆزی دۆخی یەکێتییان قۆستووەتەوە، تا بە دنەی ئەم و ئەو نوقرچ لە رێککەوتنەکە بگرن".
وه‌ك ئامۆژگارییه‌كیش بۆ هه‌ردوو لا، نووسه‌ری وتاره‌كه داوا ده‌كات كه باڵه‌كانی هه‌ردوو حزب خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه و هاتووه: گۆڕان و یەکێتی بکەونە خۆیان و خاوەخاوی لە بواری جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ببڕێننەوە. بۆ قازانجی هەردووکیان و بۆ قازانجی کوردستان هێزی خۆیان یەکبخەن، رێککەوتنی یەکجارەکی لەنێو هەردوولا بکەنە بەڵگەی باشی پێکەوەییان و کەلێنی خراپ سواغ بدەن".
رۆژی 17 ئایار/مایۆ له شاری سلێمانی هه‌ریه‌ك له نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ئاماده‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو حزبه‌یان ئیمزا كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له 2009 نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتی جیابووه‌وه و تا ئه‌و ماوه‌یه‌ی خه‌ریكی دانوستاندن بوون بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه، میدیاكانی گۆڕان به‌رده‌وام یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانیان به گه‌نده‌ڵ ناوده‌برد و به‌جۆره‌ها شێوه هێرشیان ده‌كردنه سه‌ر، به‌ڵام دوای رێككه‌وتننه‌كه، ئیتر هه‌موو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له گه‌نده‌ڵی داماڵران و بوونه‌وه به كه‌سی شاره‌زا و پاك، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژی سیاسه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی گۆڕان بووه، به‌شێك له هه‌ڵسوڕاو و كادره دیاره‌كانی گۆڕانی نیگه‌ران كردووه و به‌شێكیشیان ده‌ستیان له‌و حزبه كێشایه‌وه، هاوكات له‌لایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌و حزبه نیگه‌ران و ناڕازین له‌و رێككه‌وتنه.
وشه/ كوردۆ شابان