پیاو هه‌یه به‌ڕاستی عاشق ده‌بێت و پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌به‌ستێت كه عاشقی بووه، به‌ڵام هه‌ندێك پیاو ته‌نیا بۆ له‌بیركردنی خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی، پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ژنێكی تر ده‌به‌ستێت.
چون ده‌توانیت خۆشه‌ویسته‌كه‌ت هه‌ڵبسه‌نگێنیت كه ئایا تۆی خۆشده‌وێ یان ته‌نیا بۆ له‌بیركردنی كه‌سێك هانای بۆ تۆ هێناوە؟
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ ئه‌م نیشانانه‌ی بڵاو كرده‌وه:
_ پێوه‌ندیی سارد: واته خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ته‌نیا ئه‌و كاتانه گرنگی به خۆت و قسه‌كانت ده‌دات كه خۆی ویستی له‌سه‌ریه‌تی و كاتی هه‌یه، ده‌نا به هیچ جۆرێك گوێت لێ ناگرێت و هه‌ست به خه‌مباریی و دڵخۆشییه‌كانیشت ناكات.
_ هێشتا له‌وێیه: له قسه‌كردن، ڕه‌فتار و جووڵانه‌وه‌كانی، هه‌میشه هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت به ته‌واوه‌تی لای تۆ نییه و هێشتا دڵ و هۆشی لای كۆنه یاره‌كه‌یه‌تی.
_ تووڕه و بێده‌نگه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا له‌به‌ر كۆبوونه‌وه‌ی خه‌م و ڕق له‌گه‌ڵ تۆدایه، به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری هه‌یه زوو هه‌ڵچێت و به ساده‌ترین قسه‌كانت تووڕه ده‌بێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی جاره‌كانیش بێده‌نگه و هیچ بابه‌تێكی گرنگیی ژیانی خۆیت له‌گه‌ڵدا ناكاته‌وه.
_ گرنگی پێدانی زیاتری ده‌وێت: بۆ ئه‌وه‌ی خه‌مه‌كه‌ی دڵی قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه، به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كات تۆ گرنگیی پێ بده‌یت، له كاتێكدا خۆی هیچ گرنگییه‌كت پێ نادات و به‌رده‌وامیش گله‌ییت لێ ده‌كا.