به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی، سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه چه‌ند ڕۆژێكه واده‌كه‌ی دیاری كراوه، ده‌ستی پێ كرد و تێیدا دوایین پێشهاته‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م (10ی ئادار) سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی و جێگری سه‌رۆكی پارتی كۆ بوونه‌وه و تا ئێسته‌یش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی سه‌رچاوه ئۆرگانییهكانی پارتی بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆی ده‌گرێ كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
- دانوستاندنەکانی پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان.
- رێککەوتنی سیاسیی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان.
- رێککەوتنی سیاسیی پارتی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
هەروەها پێشبینی دەكرێت لەو كۆبوونەوەیە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دوای گفتوگۆكردن بڕیار لەسەر چەند پرسێكی تایبەتی ئەو بابەتانە بدرێت كە گفتوگۆیان لەسەر كراوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان رێككەوتنی سیاسیی لەگەڵ هەریەكە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان واژوو كردبوو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستان.