"بە تۆمەتی گەندەڵی لێپێچینەوە لە نه‌تانیاهو دەکرێت"

:: PM:04:03:01/01/2017 ‌

فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئیسڕائیل رای دەگەیەنێت، بە گومانی تێوەگلان لە گەندەڵی دارایی داوایەکیان پێشکەش بە دادوەری گتشتی کردوە بۆ لێپێچینەوە لە بنیامین نتانیاهو.

ئەمڕۆ یەکشەم یەکی کانوونی دووەم/یەنایەر میدیاکانی ئیسڕائیل ئاشکرایان کردووە، بنیامین نتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل گومانی وەرگرتنی بەرتیلی لێ دەکرێت و بڕیارە بەم نزیکانە لەلایەن پۆلیسەوە لێپێچینەوەی لێ بکرێت.

فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئیسڕائیل بە دادوەری گشتی ئەو وڵاتەی راگەیاندوە، لەکاتی لێپێچینەوە لە کەسانی نزیک لە بنیامین نتانیاهو کۆمەڵێک دانپێدانانیان دەست کەوتووە کە شایەنی ئەوەیە بەدواداچوونی بۆ بکرێت و ئەمەیش پێویستی بە مۆڵەتی دادگەیە.

زیاتر روون کراوەتەوە، ئاویخای مەندل بلیت، دادوەری گشتی ئیسڕائیل مۆڵەتی بە فەرماندەی گشتی پۆلیس داوە بەدواداچون بۆ ئەم کەیسە بکات و رێگەی داوە لێپێچینەوە لە بنیامین نتانیاهوی سەرۆک وەزیران بکرێت.

گومانی فەرماندەی پۆلیسی ئیسڕائیل لەوەڕا دروست بووە کە نتانیاهو پێوەندییەکی چڕی لەگەڵ دوو گەورە بازرگانی ئەم وڵاتە هەیە و گومانی ئەوە دەکات هەندێک ئیمتیازی دارایی لێ وەرگرتبێن.

ئاژانسی هەواڵی BBC فارسی رای گەیاندوە، بنیامین نتانیاهو بە نووسراوی فەرمی لەلایەن پۆلیس و دادگەی وڵاتەکەی لەم بابەتە ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام تا ئێستە هیچ هەڵوێستێکی لەو بارەیەوە نەنواندوە.

یەک لەو بازرگانانەی پێوەندی نزیکی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل هەیە، رۆن لاودری خاوەن کۆمپانیای بەناوبانگی بەرهەمهێنەری جوانکاری ئافرەتانە بە ناوی "ئیستی لاودر" و هاوکات خاوەنی کۆمەڵێک کۆمپانیای تری ئیسڕائیل و جیهانە.

سەرچاوە/BBC- رادیۆ فەردا


وشە - هیدایه‌ت جان